close
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەشداری دەکات لە دەركردنی "ڕێبەری دەستڕاگەیشتن بە دارایی" بۆ پشتگیریکردن لە خاوەنکاران و کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان
  • 17 Aug 2025

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەشداری دەکات لە دەركردنی "ڕێبەری دەستڕاگەیشتن بە دارایی" بۆ پشتگیریکردن لە خاوەنکاران و کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کە یەکێکە لە بانکە ئەهلییە پێشەنگەکانی عێراق و پێشەنگە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و کارگێڕی، بەشداری کرد لە دەركردنی "ڕێبەری دەستڕاگەیشتن بە دارایی" ، کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بە هاوکاری کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکان و ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) ڕاگەیەندرا، ئەم ڕێبەرە ئامانجی ئەوەیە کە خاوەن  کۆمپانیا بچووک، مامناوەند وهەرە  بچووکەکان بتوانن دەستیان بە سەرچاوەی دارایی فەرمی بگات و پەرە بە کارەکانیان بدەن بە شێوەیەکی بەردەوام.

     

    ئەم بەشدارییە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دێت بۆ بەرزکردنەوەی ژینگەی بازرگانی لە عێراق و دابینکردنی چارەسەری داهێنەرانە لە بواری دارایی بۆ خاوەنکاران و دەستپێشخەرەکان، وبەشدارە لە بونیاتنانی کەرتێکی تایبەتی بەهێز کە توانای بەشداریکردنی کاریگەرانەی هەبێت لە گەشەپێدانی ئابووریدا.

     

    لەو چوارچێوەیەدا بەڕێز ویسام ئەلعامری بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وتی:

    بەشداریکردنمان لە دەركردن وئامادەكردنی ئەم ڕێبەرە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە پاڵپشتیکردنی خاوەنکاران و خاوەن پڕۆژە و بەڵێندەرەکان لەڕێگەی ئاسانکاریکردن  بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە چارەسەری دارایی سەلامەت و بەردەوام، دوور لە کەناڵە نافەرمیەکان،

     

     لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ئێمە بەردەوام کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی بانکی داهێنەرانە و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە پێشکەوتووەکان، هاوتەریب لەگەڵ ئامانجەکانی بانکی ناوەندی عێراق کە بریتین لە بەهێز كردنی گشتگیری دارایی و هاندانی ژینگەی کارگێڕی

     

    ئەم هاوکارییە بەشێکە لە هەوڵەکانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ دامەزراوە حکومی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها بۆ دابینکردنی ئامرازی دارایی کە خواستی گەنجان و وەبەرهێنەران جێبەجێ بکات، ویارمەتیان بدات بیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ پڕۆژەی سەرکەوتوو کە بەشدار بێت لە هاندانی گەشەی ئابووری لە عێراقدا.