-
-
08 Oct 2025
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، سپۆنسەری ستراتیژی لوتکەی بەندەری گەورەی فاو، پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گۆڕانکاری ئابووری و لۆجستی عێراق دووپاتدەکاتەوە
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کە یەکێکە لە دیارترین بانکە ئەهلییەکانی عێراق و پێشەنگە لە دابینکردنی چارەسەر و خزمەتگوزاریی بانکی داهێنەرانە، وەک سپۆنسەرێکی ستراتیژی لوتکەی ((بەندەری گەورەی فاو – دەروازەی عێراق بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی)) بەشداری کرد.
لوتکەکە بە بەشداری بەرفراوان لەلایەن کۆمپانیا ئابووری و پیشەسازییەکان، بازرگانان، وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و نوێنەرانی کەرتە حکومی و ئابوورییەکان لەشارى بەسرە بەڕێوەچوو.
لوتکەکە کە لەژێر تەوەری "بەندەری فاو..دەروازەی عێراق بۆ وەبەرهێنان" بەڕێوەچوو، قۆناغێکی نوێی لە دیدگای ئابوری یەکگرتووی حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە، کە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکانی کردە جێی سەرنجی سەرەکی بەرنامەی گەشەپێدانی نیشتمانیی حکومەتی عێراق.
بەڕێز ((سەعد فایەق)) بەڕێوەبەری کارگێڕی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە وتارەکەیدا لە لوتکەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە سپۆنسەری بانکيی ئەم بۆنەیە هاوتەریبە لەگەڵ دیدگای خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق وەک ناوەندێکی بازرگانی و لۆجستی کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
وتیشی: ئامادەبوونمان ئەمڕۆ لە بەندەری گەورەی فاو بەرجەستەی باوەڕی قووڵمانە بە دیدگای حکومەتی عێراق بۆ گۆڕینی عێراق بۆ ناوەندێکی ئابووری هەرێمی.
ئێمە لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، هاوبەشییەکانمان لەگەڵ کەرتی بەندەرەكان لە دڵی ستراتیژییەکەماندا دادەنێین، کاردەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لەڕێگەی چارەسەری دارایی داهێنەرانە کە کارئاسانی بۆ کارکردنی لۆجستی و بەرزکردنەوەی کارایی بازرگانی دەكات
فایەق ئاماژەی بەوەشکرد، بانکەکە هاوبەشییە ناوچەییەکانی فراوانتر کردووە بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاریکاری لەگەڵ گروپی بەندەرەکانی ئەبوزەبی بۆ پەرەپێدانی بەندەر و سەروەت و سامانی لۆجستی لە عێراق، بەشداریکردن لە بەرەوپێشبردنی بازرگانی نێوان عێراق و ئیمارات و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکانی یەکخستنی ئابووری نێوان هەردوو وڵات.
هه ڕوه ها بەڕێز سەعد فایەق ئاماژه ی به وه دا که بانکی گه شه پێدانی نێوده وڵه تی تاکه دامه زراوه ی دارایی عێراقه که له لایه ن بانکی ناوه ندی ئیمارات مۆڵه تی پێدراوه بۆ پێشکه شکردنی خزمه تگوزاری بانکی کۆمپانیاکان، ئەمەش وای کردووه ببێتە پردێکی گرنگ له نێوان بازاڕه کانی عێراق و ئیماراتی و پایه ێکی بنه ڕه تی بۆ به ڕزکردنه وه ی هاریکاری بازرگانی و وه به ڕهێنان له نێوانیاندا .
بانکەکە خاوەنی گەورەترین تۆڕی لقی بانکییە لە عێراق کە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە، ئەمە جگە لە لقە نێودەوڵەتیەکەی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەمەش بەشێکە لە ستراتیژی فراوانکردن کە ئامانجی بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە یەکگرتووەکانە بۆ تاک ، کۆمپانیا و بازرگانان.
بانکەکە لەم دواییانەدا یەکەمین "IDB ناوچەی زیرەک"ی لە عێراقدا دەستپێکرد وەک بەشێک لە رێگەی گۆڕینی دیجیتاڵی، شانبەشانی تۆڕێکی زیاتر لە 500 ئامێری ATM کە لە سەرانسەری پارێزگا جیاوازەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەزموونێکی پێشکەوتوو و پارێزراوی بانکی دیجیتاڵی پێشکەش دەکات.
بەشداریکردنی بانکەکە لە لوتکەی بەندەری گەورەی فاو توانای خۆی پشتڕاست دەکاتەوە بۆ دابینکردنی چارەسەری دارایی و بانکی یەکگرتوو بۆ کەرتی بەندەرەكان وكارە لۆجستییەكان ، لەوانەش قەرزی بەڵگەنامەیی، بەڕێوەبردنی پارە، و پارەدارکردنی فاتورە، جگە لە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان کە کڕیاران دەتوانن لە دوورەوە مامەڵەکانیان بە ئاسانی و کارایی بەڕێوەببەن،وە ئەم چارەسەرانە بەشدارن لە ئاسانکاری بازرگانی و کەمکردنەوەی تێچووی کارکردن و خێراکردنی جوڵەی کاڵاکان لە ڕێگەی دەروازەوبەندەرەکانەوە.







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)












