-
-
22 Oct 2024
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای ئارامێکس، دابینکەری چارەسەری گشتگیری لۆجستی و گواستنەوە، دەستپێکردنی کارێکی هاوبەشی بە هاوکاری لەگەڵ( گروپی زیاد خەلەف هۆڵدینگ) لە ئەبوزەبی ڕاگەیاند بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری گشتگیر بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە عێراق.
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاوكراوەتەوە، کە كۆمپانیای ئارامێکس، پێشەنگی دابینکردنی چارەسەری لۆجستی و گواستنەوەی گشتگیر لە جیهاندا، دەستپێکردنی کارێکی هاوبەشی لەگەڵ( گروپی زیاد خەلەف هۆڵدینگ) کە بنکەکەی لە ئەبوزەبییە ڕاگەیاند، بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵە خزمەتگوزارییەکی گشتگیر بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە عێراق، لەوانەش گواستنەوەی باری خێرای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، وهەروەها خزمەتگوزاری لۆجستی گرێبەست.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوبەشییەکە بە ئامادەبوونی )محەمەد جومعە ئەلشامسی(، سەرۆکی کۆمپانیای ئارامێکس و بەڕێوەبەری کارگێڕی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی بەندەرەکانی ئەبوزەبی و زیاد خەڵەف سەرۆکی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و سەرۆکی گروپی زیاد خەلەف هۆڵدینگ ، لە بارەگای ئارامێکس واژۆکرا، هاوکات بەڕێوەبەرانی جێبەجێكارانی هەردوو لایەن شایەتحاڵی واژۆکردنەکە بوون.
هەر لە بەیانامەكەشدا هاتوە، ئەو پرۆژە هاوبەشە پاڵپشتی هەوڵەکانی کۆمپانیای ئارامێکس دەکات بۆ بەهێزکردنی بوونی خۆی لە عێراق و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەرگرتن و گەیاندن ، بە سوود وەرگرتن لە ئامادەبوونی بەرفراوانی( گروپی زیاد خەلەف هۆڵدینگ) لە بازاڕی ناوخۆیی و توانای گەیشتن بە زیاتر لە 7 هەزار خاڵی فرۆشتن لە سەرانسەری وڵاتدا، هەروەها ئەم تۆڕە بەشداری دەکات لە ئاسانکاریکردنی کارە لۆجستییەكان ، و بەرزکردنەوەی کاراییەکانیان لە زیاتر لە 15 شاردا لەناوخۆی عێراق
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئامانجی هاوبەشییەکە خزمەتکردنی هەردوو کڕیاری کۆمپانیاكان و تاکەکەسییە لە عێراق، ئەم پڕۆژەیە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی بەکارهێنانی ڕێڕەوی بازرگانی نوێ و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها یارمەتیدانی کۆمپانیاکان بۆ چوونە ناو بازاڕە نوێیەکان .
بەپێی بەیاننامەکە (عوسمان ئەلجەدە)، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامێکس، لە قساكانیدا وتی: خۆشحاڵین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ گروپی زیاد خەڵەف هۆڵدینگ بۆ بەهێزکردنی بوونی خۆمان لە بازاڕی عێراقدا، کە شانازی بە توانایەکی بەهێز و ئومێدبەخشەوە دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هاوبەشییە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ گەشەپێدانی بەرهەمەکانمان، بەمەش بەشدار دەبێت لە زیادکردنی گەشەی بازرگانی و ئابووری لە عێراق و ناوچەکەدا، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ ئەم گروپە دەکەین بۆ دابینکردنی چارەسەری بازرگانی پراکتیکی کە سوودی بۆ بازرگانان و بەکاربەران بەهەمان شێوە بۆ ناوچەکە و دەوروبەری دەبێت.
لە بەرامبەردا زیاد خەلەف، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و سەرۆکی گروپی زیاد خەلەف هۆڵدینگ لە ئەبوزەبی، دووپاتیکردەوە، شانازی دەکەین بەم هاوکارییە ستراتیژییە، ووەبەرهێنانە هاوبەشە لەگەڵ کۆمپانیای ئارامێکس، کە ڕەنگدانەوەی ئامانجەكانی گروپی زیاد خەلەفە بۆ فراوانکردنی ناوچەیی و ڕۆڵێكی سەرەکیی دەبێت لە پێشخستنی گەشەکردن لە ڕێگەی چوونە ناو بازاڕە نوێیەکانەوە، وەلە ڕێگەی کۆمپانیا خوشکەکانی زیاد خەلەف هۆڵدینگ گروپ، کاردەکەین بۆ دابینکردنی چارەسەری لۆجستی یەکگرتوو و پاڵپشتیکردنی گەشەكردن لە عێراق، جگە لە ئاسانکاری بۆ بازرگانی نێوان سنوورەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی هەموو تواناکان لە کەرتەکانی دارایی و پیشەسازی و لۆجستی.
خەلەف ڕوونیشیکردەوە، ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە، لەسەر بنەمای ئامادەبوونمان لە هەردوو وڵاتی، عێراق و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەرزکردنەوەی بازرگانی دوولایەنە و هاوبەشکردنی ئەزموونی سەرکەوتوو بۆ پاڵپشتی ئابووری و پەرەپێدانی بازرگانی و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برایە
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئابووری ئیمارات لەسەر زەمینەیەکی تۆکمە و بنکەیەکی هەمەچەشن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی وەستاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئارامێکس پێشینەیەکی سەلمێنراوو تۆڕێکی فراوانی هەیە، هاوبەشیکردن لەگەڵیان هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئێمە بەرەو فراوانکردنی ئامادەبوونی ناوچەییمان و هەمەچەشنکردنی کارەکەمان،,دڵنیاین کە ئەم هاوکارییە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانمان و گەیاندنی خزمەتگوزارییە ناوازەکان بە کڕیارەکانمان، چ لە ئێستادا و چ لە داهاتوودا، بەپێی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.







ئیمارات(یرنشینەکەان)
عێراق












.webp)