پوختەیەك لەبارەی بانکەوە

شاناز دەکەین بەوەی گەورەترین بانکی تایبەتی ئەهلیین لەعێراقدا
بەو سیفەتەی گەورەترین بانکی تایبەت و فراوانترین تۆڕی بانکییە لەعیراقدا بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەساڵی ٢٠١١ دامەزروە بۆ پێشەشکردنی خزمەت گوزاریی دارایی گشتگیر بۆ هەمو هاوڵاتیان و ئەوکەسانەی لەعێراق نیشتەجێن، ئەوە وێڕای ئەو وەبەرهێنەرانەی هەوڵدەدەن لە وڵاتدا وەبەرهێنان بکەن، لەو کاتەوە متمانەی کڕیارەکانمان پێمان یارمەتیداوین لەڕووی لۆکاڵی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەوە ناوبانگێکی باش دروست بکەین.

لەسەرەتاوە خاوەن پشکە سەرەکیەکانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی تەنیا بنەماڵەی بەڕێز خەلەف عەبدولکەریم بوون ، ئەوە وێڕای کۆمەڵێک وەبەرهێنەری عیراقی . وێڕای ئەوەی بنەماڵەی بەڕێز خەلەف عەبدولکەریم تائێستاش گەورەترین خاوەن پشکن(٥٩٪ لە کۆی سەرمایەکە)، لەگەڵ ئەوەش ژمارەی خاوەن پشکەکان زیدیکردوە ، هەروەك چۆن بانکەکەمان لە بۆرسەی عێراقدا لە ساڵی ٢١٠١٨وە تۆمارکراوە
شاناز دەکەین بەوەی گەورەترین بانکی تایبەتی  ئەهلیین لەعێراقدا شاناز دەکەین بەوەی گەورەترین بانکی تایبەتی  ئەهلیین لەعێراقدا
  • بەسەرکردایەتی بەڕیز سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی بەڕیز زیاد خلف عبد

    سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی بناغە و ڕێسای پتەوی داڕشتوە بۆ ئەم کارانە، ئەوەش وایکردوە بانکەکە بتوانێت دەستبگرێت بەسەر پشکێکی گەورەی بازاڕدا لەکۆی پارەدارکردنی بازرگانی،و دەرچواندنی کارتی ئەلیکترۆنی، ئەوە وێڕای ڕێژەیەکی گەورەی بازاڕی بانکیی خۆجێیی.
    بەسەرکردایەتی بەڕیز  سەرۆکی ئەنجومەنی  کارگێڕی بەڕیز زیاد خلف عبد
  • جەختکردنەوە لەسەر گشتگیریی و پێشکەوتنی کۆمەڵگەیی

    خزمەت گوزاریی بانکی نوێ و داهێنراو پێشکەش دەکەین بە خەڵك، هەروەها دەسپێشخەریەکان پارەدار دەکەین و پشتگیری لە کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان دەکەین بۆ بەهێزکردنی گیانی دەستپێشخەری کار و دروستکردنی هەلی کار، هەروەها چارەسەری دارایی بۆ کۆمپانیا گەورەکان دابین دەکەین، و دەسپێشخەری دەکەین بۆ پتەوکردنی گشتگیریی دارایی بۆ گەیشتن بە خزمەت گوزاریی دارایی بە شێوەیکی باشتر، ئەمە وێڕای خزمەت گوزاریی وەبەرهێنان و خزمەت گوزاریی بانکی تایبەت لەوانەش بەڕێوەبردنی سەروەت و سامان. بەمانەیەکیتر هەوڵ دەدەین دەرفەتی گونجاو دابین بکەین بۆ هەموان .
    جەختکردنەوە لەسەر گشتگیریی و  پێشکەوتنی کۆمەڵگەیی
  • هاوسەنگی دروست دەگرینە بەر
    هاوسەنگی دروست دەگرینە بەر
  • لەبەر ئەوەی ئێمە بانکێکی پێشکەوتووین ، بۆیە خزمەت گوزاریەکانمان بەشێوەیەك دیزاین دەکەین کە تایبەت بێت بە هەموو پیشەسازیەك ولێهاتوویی باش دابین دەکەین لەڕێگەی پشتبەستن بە هاوسەنگیەکی دروستەوە بۆ چاودێریکردنی پەیوەندیە مرۆییەکان لەگەڵ پشتبەستن بە نوێترین تەکنۆلۆژیا .