قەرز قەرز

iconLoan قەرز

ئایا خەونی گەورەت هەیە بیگەیتێ بەڵام پێویستت بە پارەیە ؟ لەگەڵ قەرزی کەسیدا لە بانکی گەشەپیدانی نێودەوڵەتی دەتوانیت ئەو خەونە بکەیتە واقیعێکی بەرجەستەکراو
قەرزەکانی ئێمە بەشێوەیەك داننراوە کە بتوانێت خواستەکانی تۆ پڕبکاتەوە و بەنرخێی گونجاو و مەرجی ئاسان
  • تایبەتمەندیەکان تایبەتمەندیەکان

    • بڕی قەرزەکە دەگاتە  60 ملیۆن دیناری عێراقی
    • ماوەی دانەوەی نەرم (گونجاو) دەگاتە 7 ساڵ
    • ڕێژەی سوودی ڕکابەرانە
    • ماوەی مۆڵەتی لێخۆشبوون تا 30 ڕۆژ
    • توانای بەدەستهێنانی قەرزی تەواوکاری / بەرزکردنەوەی بنمیچی قەرز Top-up))
    • بیمەی ژیان بۆ قەرزوەرگر
  • چۆنێتی وەرگرتنی قەرز چۆنێتی وەرگرتنی قەرز

    بەڵگەنامە فەرمییەکانی تایبەت بە قەرزوەرگر

     

    • کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو
    • پاسپۆرت
    • کارتی نیشتەجێبوون یان پشتگیری نیشتەجێبوون
    • نووسراوی بەردەوامیی خزمەت لە حاڵەتی گواستنەوەی یەکەم مووچەدا
    • نووسراوی بەڵێننامە کە لەلایەن شوێنی کارەوە دەرچووبێت و ناونیشانی وەزیفی، ماوەی خزمەت، مووچەی بنەڕەتی (ئیسمی) و مووچەی تەواوی (سافی) تێدا بێت، و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان واژۆ کرابێت، لەگەڵ هاوپێچکردنی ناسنامەی پیشەیی (ناسنامەی فەرمانگە).
    • هەمان ئەو داواکاری و بەڵگەنامانەی لە قەرزوەرگر داوا دەکرێن، لە کەفیلیش داوا دەکرێن
  • مەرجەکان مەرجەکان

    • پێویستە قەرزوەرگر فەرمانبەرێکی حکومی بێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەتەکان، وە پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی گرێبەست ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەگەر لە حاڵەتێکدا کەفیلێکی هەبێت کە فەرمانبەری میلاکی هەمیشەیی بێت.
    • ماوەی خزمەت نابێت لە یەک ساڵ کەمتر بێت – و سەیری حاڵەتە ناوازەکان (ئیستیسنائییەکان) دەکرێت بۆ ئەو ماوەی خزمەتانەی کە کەمترن لە ساڵێک، بە مەرجی هەبوونی کەفیل.
    •  بەدیجیتاڵکردنی مووچە  لەسەر بانکی نێودەوڵەتی گەشەپێدان .
    • پێویستە تەمەنی قەرزوەرگر لە ٦٠ ساڵ تێنەپەڕێت لە کۆتایی ماوەی قەرزەکەدا.
    • پێویستە مووچەی تەواوی (صافی) قەرزوەرگر دوو هێندەی بڕی قیستە مانگانەکان بێت (پابەندییە مانگانەکان بریتین لە قیستی قەرزەکان و کارتەکان) بە جۆرێک کە ڕێژەی باری قەرز لە ٥٠٪ی مووچەی قەرزوەرگر تێپەڕ نەکات.
    • هاتنی (داخڵبوونی) مووچە بۆ سەر هەژماری کڕیار لە بانکەکەدا پێش جێبەجێکردنی مامەڵەکە –بەلایەنی کەم بۆ ماوەی یەک مانگ، هەروەها دەبێت کەشف حیسابێکی بانکی پێشوو پێشکەش بە بانکەکە بکرێت کە گەیشتنی مووچە بۆ ماوەی ٣ مانگ نیشان بدات.
بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە مەلىەندی پەیوەندیکردنەوە لەسەر ژمارەی ٦٦٦٠ یان سەرددانی نزیکترین لقی بانک بکەن

هەمو قەرزێك ملکەچە بۆ سیاسەتی ئیئتیمانی تایبەت بە بانکی گەشەپێدان و مەرج و ئەحکامی پەوەست بەو قەرزە، ئەو وێڕای ئەو تیانوسانەی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقیەوە داوا دەکرێن
هەمو ئەو زانیاریانەی لەم پێگەیەدا بەردەستن لە بەرواری دوا نویکردنەوە لە یۆنیۆی ٢٠١٩ کاریان پێدەکرێت، تکایە تێبینی ئەو زانیاریانە بکەن کە دەشێت گۆڕانیان بەسەردا بێت بێ ئەوەی پێشوەختە ئاگاداری بڵاوبکرێتەوە
بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە  مەلىەندی پەیوەندیکردنەوە  لەسەر ژمارەی ٦٦٦٠ یان  سەرددانی نزیکترین  لقی بانک بکەن