پێنوێنەکانی کاربەجێهێنانی بانك

-لەسۆنگەی رژدبوونمان لەسەر شەفافیەت لە کارەکانماندا، ئەم پێنوێنە(مؤشر)داراییە سەرەکیانە(KPIS) گۆشەنیگای بەنرخ دەدەن بە وەبەرهێنەرەکان بۆ دۆزینەوەی هەمو لایەنەکانی کارەکانمان ، هەر ؛ە کاروباری داراییەوە تا دەگات پرۆسەکانی وەگەڕخستن.
  • تێكڕای گەشەکردنی پارەی دانراو

    تێکڕای گەشە کردنی پارەی دانراو ڕێژەی زیادکردنی ئەو پارە دانراوە دەپێوێت کە بانک لای خۆی ماوەیەکی دیاریکراودا گلی دەداتەوە . ئەم تێکرایە ڕەنگدانەوەی توانای بانکەکەمانە لەسەر ڕاکێشانی دانراوی کڕیار و پاراستنیان ، ئەوەش سەرچاوەیەکی جێگیری کارەکانی بانکە.
  • تێكڕای گەشەکردنی پارەی دانراو
  • قازانجی سەر هەبوەکان

    داهاتی هەبوو(ROA)ڕەنگدانەوەی توانای بانکە بۆ قازانجکردن لە هەبوەکان(الاصول)، ئەوەش بەو شێوەیە حساب دەکرێت کە پوختەی داهات دابەش دەکرێت بەسەر کۆی ناوەندی هەبوەکان، داهاتی هەبوە بەرزەکان ئاماژەیە ۆ باش بەکارهێنانی هەبوەکان و قازانج کردنێکی باشتر
  • قازانجی سەر هەبوەکان
  • ڕێژەی بەشکردنی( کفایة) سەرمایە

    بەشکردنی (کفایة)سەرمایە پێنێوێنی( مؤشر) بنەڕەتیە کە بڕی بەشکردنی سەرمایە و سەقامگیریی ڕەوشی دارایی بانك دەپێوێت لەڕێگەی بەراوردکرنی سەرمایەی بانکەوە بەو هەبوانەی ئەگەری مەترسیان لەسەرە ، ئەم ڕێژەیە یارمەتی بانك دەدات بۆ ئەوەی ئەوە مسۆگەر بکات کە بانک بتوانێت سەرمایەی پێویستی هەبێت بۆ تێپەڕاندنی هەر زیانیکی چاوەڕوان نەکراو و بەردەوامیدان بە کارەکانی .
  • ڕێژەی بەشکردنی( کفایة) سەرمایە