close
    • بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە شاشەی زیرەک پاڵپشتی قوتابخانەکان دەکات
  • 21 Jan 2025

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە شاشەی زیرەک پاڵپشتی قوتابخانەکان دەکات

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەستپێشخەرییەکی دەستپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروەردە لە عێراق بە دابینکردنی شاشەی زیرەک بۆ ٢٢ قوتابخانە لە سەرانسەری وڵات.

     

    ئێمە هەمیشە وبەئێستاشەوە دیدگاکەمان هاوتەریب بووە لەگەڵ دیدگای سەرۆک وەزیران ئەندازیار (محەمەد شیاع سودانی) لە پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروەردە لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە،و بە نوێنەرایەتی وەزیری پەروەردەی بەڕێز (ئیبراهیم نامس جبوری) و لەگەڵ بەدواداچوونی ووردی ( دکتۆر زیاد خەڵەف عەبدول) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.

     

    بانقەكەمان شاشەی زیرەکی بۆقوتابخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، موسڵ، ئەنبار، کەربەلا، و نەجەف دابین کردووە، کە وەبەرهێنانێکی گرنگە لە کەرتی پەروەردەدا، بەو پێیەی ئاسۆیەكی نوێ‌ و پێشکەوتووتر دەكاتەوە بۆ باشترکردنی پرۆسەی پەروەردەیی و گونجاوترکردنی بۆ پێداویستییەکانی نەوەی ئێستا.

     

    بانقەکەمان جگە لە شاشە بۆ قوتابخانەکان، تیمێکی تایبەتمەند  بە وۆرک شۆپ و ڕاهێنانیشى بۆ ڕوونکردنەوەی میکانیزمی کارکردنی ئەو شاشە زیرەکانە و هاوکاریکردن ویارمەتیدانی ستافی وانەوتنەوە و تەکنیک  لە گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بە خوێندکاران دابین كرد. 

     

    ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی دابینکردنی پۆلی دیجیتاڵییە کە بگونجێت لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆجیای جیهانی لە بواری خوێندنی ئەلیکترۆنیدا، بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی خوێندن لە عێراقدا، هەروەها لە باوەڕمانەوەیە بە بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر کۆمەڵگاکەمان و خوێندکارە ئازیزەکانمان.

     

    ئەمڕۆ شانازی بە دەستکەوتەکانمانەوە دەکەین لە سایەی هەوڵی دڵسۆزانەی سەرجەم کارمەندان لەسەرووی هەموویانەوە دکتۆر زیاد خەڵەف عەبدول، لەم دامەزراوە گەورەیەدا، و پابەندبوونی بەردەوامیان بۆ گەیشتن بە بەرزترین ستانداردی کوالیتی.