close
    • بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی زەردەخەنە  دەخاتە سەر ڕووخساری سەرکردەکانی داهاتوو
  • 31 Jan 2025

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی زەردەخەنە دەخاتە سەر ڕووخساری سەرکردەکانی داهاتوو

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی زەردەخەنە  دەخاتە سەر ڕووخساری سەرکردەکانی داهاتوو

     

     

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە نەوەکانی داهاتوو، سپۆنسەری ئاهەنگێکی  پڕ لە خۆشی و شادی منداڵانی لە یانەی ئەلعلویە کرد.

     

    لە ئاهەنگە کەدا چالاکی  جۆاوجۆری کات بەسەربردن و ڕۆشنبیری پێشکەشکرا کە خۆشی بۆ دڵی منداڵان و خێزانەکانیان هێنایە ئاراوە

     

    ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی بانقەکە دێت بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان کە ئامانجیان پێشخستنی منداڵان و پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی متمانەیە لەناو

     

    نەوەکانی داهاتوودا، لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی کە بەخشین بناغەیە بۆ بنیاتنانی سەرکردەکانی داهاتوو.

    مەراسیمەکە کۆمەڵێک چالاکی بەرچاوی لەخۆگرتبوو، لەوانە نمایشی کات بەسەربردن، پێشبڕکێی ،و دابەشکردنی دیاری، وۆرکشۆپی هونەری بۆ منداڵان، کە بەشدارییان کرد لە دابینکردنی کەشێکی جەژنانە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیە بۆ سپۆنسەرکردن و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکان کە پەیوەندییان بە منداڵان و کۆمەڵگەی عێراقی بەگشتی هەیە.

     

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پشتگییر وهاوكارییانە ڕێبازەکەی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگای عێراق دووپاتدەکاتەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزتر دەکات ، وهەوڵدەدات زیاتر بێت لە تەنها دامەزراوەیەکی دارایی، بەڵکو هاوبەش بێت لە هەموو شتێکدا کە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بەرەوپێش دەبات، وبەشداری بکات لە کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام لەناو کۆمەڵگەی عێراقدا