-
-
02 Feb 2025
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەشداری لە چالاکییەکانی ڕۆژی زەکەریا دەکات بۆ بەرز ڕاگرتنی كەلەپووری عێراق
وەكو پابەندبوونێك بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و پاراستنی نەریتە ڕەسەنە عێراقییەکان، بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەشداری لە بۆنەکانی ڕۆژی زەکەریادا کرد کە لە یانەی ئەلعلویە بەڕێوەچوو، ولە کەشێکی جەژنانەی پڕ لە خۆشی، خێزان و منداڵانی کۆکردەوە بۆ ئاهەنگگێڕان بەم بۆنەیە.
هاوكاری وسپۆنسەركردنی چالاکییە ڕێبازی بانقەکە دووپاتدەکاتەوە بۆ پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ خێزانەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی عێراقی
بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هەوڵدەدات زیاتر لە تەنها دامەزراوەیەکی دارایی بێت، بەڵکو هاوبەشێکی کارا بێت لە بۆنە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان کە ڕەنگدانەوەی ناسنامەی ڕەسەنی عێراقە .
بانقەكە جەختی لەوەش کردەوە کە بەرپرسیارێتییەکەی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانقی زیاترە، بۆ ئەوەی پشتگیری کۆمەڵگاکانمان و پاراستنی میراتی کولتووریمان لەخۆبگرێت وە بە بۆنەی ڕۆژی زەکەریا، ئەم بۆنە تایبەتە لەگەڵ خێزانە عێراقییەکان پیرۆز دەکەین .
لە میانی ئاهەنگەكەدا چەندین چالاکی کات بەسەربردنی خۆش و ڕۆشنبیری بۆ منداڵان و خێزانەکان ڕێکخرا، لەوانە دابەشکردنی شیرینی نەریتی، نمایشی فۆلکلۆری عێراقی، وۆرکشۆپی هونەری بۆ منداڵان لەسەر ڕازاندنەوەی کۆفەسازی، جگە لە پێشبڕکێ و دابەشکردنی چەندین خەڵات بەسەر ئامادەبووان.
بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كۆشكێكی تەرخانکرد بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەران و ئاشناکردنیان بە خزمەتگوزارییە بانقییە داهێنەرەکانی و چارەسەرەکانی کە پێداویستییەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا دابین دەکات.
لە ڕێگەی ئەم بەشدارییەوە، بانقەکە بەردەوامە لە چەسپاندنی پێگەی خۆی وەک براندێکی نزیک لە خەڵک و بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی عێراقی، تایبەتە بە پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداریکردن لەو بۆنەیانەی کە عێراقییەکان کۆدەبنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن بۆ كلتورو وكەلەپووری دەوڵەمەندیان.
ڕۆژی زەکەریا بۆنەیەکی گرنگە لە عێراق لە ئێوارەی یەکەمین یەکشەممەی شەعبان، خێزانە عێراقییەکان مێزی تایبەت کە بە خواردن و شیرینی ڕازاوەتەوە دادەنێن ، هەروەها داگیرساندنی مۆم وەک دەربڕینی هیوا و نیعمەت، ئەم ڕۆژە بە دەرفەتێک دادەنرێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتی و گواستنەوەی داب و نەریتی نێوان نەوەکان







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)











