-
-
01 Jan 2021
دکتۆر زیاد خەڵەف عەبدولکەریم سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ ئابووری و بەڕێوەبردنی بانکی لە سەنتەری عەرەبی- ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ وەردەگرێت
ناوەندی عەرەبی- ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ ئابووری و بەڕێوەبردنی بانكی بەخشیوەتە دکتۆر زیاد خەڵەف عەبدولکەریم سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی ،ئەم خەڵاتەش لە پای دەستکەوتە دامەزراوەییەکانی لە کەرتی بازرگانی و بانکی و دارایی و پلانی فراوانکردنی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان پێی بەخشرا
ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢١ پێشکەشکرا، لەلایەن ناوەندی عەرەبی- ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی ڕاگەیەندرا، ڕێز لەو کەسانە دەگرێت کە لەپشت دەستپێشخەری گەشەپێدان و ئابووری و بەرنامەکانی خزمەتی مرۆڤایەتیدان.
ناوەندەکە خەڵاتەکانی خۆی بەخشیوەتە سەرکردە سیاسی و ئابوورییە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان، لەوانە شا عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز ئال سعود، سوڵتان قابوس بن سەعید و جەنەڕاڵ میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان.
ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە دەچێتە سەر کۆمەڵێک مەدالیا و خەڵاتی تر کە دكتۆر کە زیاد خەڵەف وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵە ماندوو نەناس و بەرهەمدارەکانی لە کەرتی دارایی و بانکیدا وەریگرتووە، لەوانە
· خەڵاتی باشترین لە بەڕێوەبردنی ژیرانە، تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، لە یەکێتی بانکە عەرەبییەکانەوە
· خەڵاتی کارگێڕی و ئەنجامەکانی ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن كۆمپانیای (ماستەرکارد) جیهانییەوە پێشکەش دەکرێت
· خەڵاتێک لە لایەن یەکێتی بانکە عەرەبییەکانەوە بۆ زیاد خەڵەف، بۆ هەوڵە بەرهەمدارەکانی و هاوکاری و پاڵپشتیکردنی یەکێتییەكە لە ساڵی ٢٠١٨
· خەڵاتی داهێنەرترین و پێشکەوتووترین بانک لەلایەن یەکێتی بانکە عەرەبییەکانەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
· خەڵاتی خێراترین بانکی عێراق لەگەشەسەندن ، لە پاڵ لایەنی دارایی بازرگانی ، لە کۆمەڵەی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان، لە مەراسیمێکدا کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ لە دوبەی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەچوو، لەلایەن زیاد خەڵەف عەبدولکەریمەوە وەرگیرا
گرنگترین دەستکەوتە بانکییەکان كە دكتۆر زیاد خەڵەف عەبدولکەریم سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی لە ساڵی 2015ەوە بەدەستیی هێناوە بریتین لە: بە یەکێک لە دیارترین دامەزرێنەرانی بانکەکە دادەنرێت، کە لە ساڵی 2011 دامەزرا، ڕۆڵی دیار و بەرچاو و بەردەوامیشی هەیە لە سەرکردایەتیکردنی بانکەکە لە سەردەمی سەختی ،هەروەها لە ئاوەدانی وگەشەكردندا، تا ئەو کاتەی بوو بە بانکێکی پێشەنگی عێراقی و ناوچەیی، و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناسراوە، پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بۆ چین درێژبووەتەوە، وپەیوەندی هاوبەشی بەهێزی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا دروستکردووە.
زیاد خەڵەف عەبدولکەریم لە ئێستادا وەک سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کۆمپانیای بیمەی (ئەلشەرق )کاردەکات، و خاوەن پشکێکی سەرەکییە لە چەند کۆمپانیایەک لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا، لەوانە بازرگانی ئۆتۆمبێل، خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی، پیشەسازی، بیناسازی، و بەڵێندەرایەتی
د.زیاد خەڵەف، لەو کاتەوەی کە ئەرکەکانی وەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، خەریکی بنیاتنانی ستراتیژێکی یەکگرتووە لەسەر بنەمای بناغە و کۆنتڕۆڵە پتەوەکان، هاوتەریب لەگەڵ بارودۆخی ئابووری و سیاسی عێراق. ئەم ستراتیژە لەسەر بنەمای بەکارهێنانی سیستەمی تەکنەلۆژیای زانیاری پێشکەوتوو لەلایەن بانک ، وهەموو خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەكانە کە لەلایەن بانکەوە پێشکەش دەکرێن، وسەرکەوتوو بووە لە دانانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە پێشەنگی بانکە عێراقییەکان لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی و نەختینەیی، ئەمە جگە لە پێگەیەکی دارایی تۆکمه.
ماوەی کارکردنی وەک سەرۆکی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سەردەمێکی زێڕینە، کە لەو ماوەیەدا تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بە بانکەکە ناساند و هاوبەشی ستراتیژی درێژخایەنی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، ڤیزە و ماستەرکارد، هەروەها کۆمپانیا گەورەکانی وردبینی نێودەوڵەتی دامەزراند، لەوانەش ئێرنست و یۆنگ وەک وردبینی دەرەکی و KPMG وەک وردبینیکەری سەروەت و سامان
د.زیاد خەڵەف عەبدولکەریم، وایكرد كە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، یەکەم بانک بێت لەسەر ئاستی عێراق کە نوسینگەی نوێنەرایەتی لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی و لوبنان دەکاتەوە، ئەمە جگە لە دامەزراندنی ژێرخانێکی گشتگیر و پێشکەوتوو و کۆنتڕۆڵی ئایتی بۆ کارە بەرفراوانەکانی بانکی، زیاد خەڵەف لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ەوە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی بانکە عەرەبییەکان بووە، بەمەش دەبێتە یەکەم نوێنەری کەرتی بانکی حکومی و ئەهلی عێراق لە یەکێتییەکەدا
دکتۆر زیاد خەڵەف عەبدولکەریم چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانی جێبەجێ کردووە، و زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی هەیە لە بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتی،لە ساڵی ٢٠١١ دەستی بە کاری بانکی کردووە و بە تایبەتی و ڕاستەوخۆ سەرنجی لەسەر پلاندانانی ستراتیژی و حوکمڕانی باشی کۆمپانیاکان بووە.







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)













