close
    • بانکی ناوەندی عێراق پیرۆزبایی لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەکات بە بۆنەی کردنەوەی لقەکەی لە ئیمارات .
  • 01 Jan 2022

    بانکی ناوەندی عێراق پیرۆزبایی لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەکات بە بۆنەی کردنەوەی لقەکەی لە ئیمارات .

    مستەفا غالب مەخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەريی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەندازیار زیاد خەڵەف،وپیرۆزبایی لە بەڕێزیان و بانکەکە و کەرتی بانکی عێراقی کرد بەبۆنەی ئەم دەستکەوتە گرنگە بانکییە: ئەویش کردنەوەی لقی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیە لە ئیمارات.

     

    پارێزگار مەخیف سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەى خۆی بۆ بانکی ناوەندی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەربڕی بۆ متمانەی بە کەرتی بانکی عێراق، و بۆ پێدانی ئەم دەرفەتە بە یەکێک لە بانکە پێشەنگەکانمان، جەختيشی لەوە کردەوە کە بانکەکە هەوڵەکانی خۆی بخاتە بەردەم ئەو ئاستەی متمانەی ئێمە پێی دەدەین، بانکی ناوەندی ئیماراتیش بە هەمان شێوە پێی بەخشیوە، هەروەها بۆ ئەوەی باقی بانکەکان لە داهاتوودا هەمان ڕێباز بگرنەبەر.