close
    • بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پشتیوانی ئابووری پێشانگای نەوت و گاز لە بەسرە دەکات
    • بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پشتیوانی ئابووری پێشانگای نەوت و گاز لە بەسرە دەکات
    • بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پشتیوانی ئابووری پێشانگای نەوت و گاز لە بەسرە دەکات
  • 21 Jan 2025

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پشتیوانی ئابووری پێشانگای نەوت و گاز لە بەسرە دەکات

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە پشتیوانی ئابووری پێشانگای نەوت و گاز لە پارێزگای بەسرە دەکات، کە یەکێکە لە گرنگترین چالاکییە تایبەتمەندەکانی ئەم بوارە.

     

    ئەم پێشانگایە لە نێوان ٢١ بۆ ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە سەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی بەسرە - بەندەری مەعقەڵ بەڕێوەدەچێت

     

    پشتیوانی بانکەکە بۆ ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پیشەسازی نەوت و گازە، کە بناغەی ئابووری نەتەوەیی پێکدەهێنێت

     

     ئەم پێشانگایە دەرفەتێک دابین دەکات بۆ کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان پێشەنگانی پیشەسازی، شارەزایان، و بەرپرسانی بڕیاردەر، بۆ ناساندنی داهێنانە نوێیەکان، باسکردنی ڕووبەڕووبوونەوەکان، و چاوەڕوانی داهاتووی بواری وزە

     

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە شانازییەوە بەشداری و پشتیوانی پێشانگای نەوت و گازی بەسرە دەکات، چونکە باوەڕی بە ڕۆڵی ئەم بوارە هەیە لە پێشخستنی گەشەپێدانی ئابووری.

     

     ئەم چالاکییە دەرفەتێکی بێوێنە دابین دەکات بۆ پشتگیریکردنی داهێنان و بەهێزکردنی هاوپەیمانییە ستراتیژییەکان، کە هاوئاهەنگە لەگەڵ ئەرکی بانکەکە لە پشتگیریکردنی دەستپێکردنە نەتەوەیییەکان لە بوارە ستراتیژییەکان

     

    جێی بەبييرهینانەوەیە کە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ چەندین ساڵە وەک پشتیوانی سەرەکی و ئابووری پێشانگای نەوت و گاز لە بەسرە کاری کردووە.

    address
    بەسرە