close
    • هاوبەشییەکی نوێ لە نێوان بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و پلاتفۆرمی 1001- -- بۆ پشتگیریکردنی کات بەسەربردنی دیجیتاڵی لەنێو گەنجان
    • هاوبەشییەکی نوێ لە نێوان بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و پلاتفۆرمی 1001- -- بۆ پشتگیریکردنی کات بەسەربردنی دیجیتاڵی لەنێو گەنجان
  • 24 Dec 2024

    هاوبەشییەکی نوێ لە نێوان بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و پلاتفۆرمی 1001- -- بۆ پشتگیریکردنی کات بەسەربردنی دیجیتاڵی لەنێو گەنجان

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 پەیوەندییەکی ستراتیژی کردووە، کە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی نوێ دەکات بەرەو گەیشتن بە دیدگای هاوبەشمان بۆ بەرزکردنەوەی پشتگیریمان بۆ گەنجان لەڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی کات بەسەربردن و ئەزموونێکی کۆمەڵایەتی یەکگرتوو بە تێچوویەكی کەمکراوە لەڕێگەی بەکارهێنانی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بانکی

    گەشەپێدانی نێودەوڵەتی .

     

    بەكڕیارە ئازیزەكانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنین كە ئامانجی ئەم گرێبەستە نوێیە لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و ئەوپەڕی گرنگی پێدانی( د.زیاد خەڵەف)  سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دێت، ئەویش بەمەبەستی هاندانی بەکارهێنانی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی یاسایی لە ناوخۆی عێراقدا، کە فرۆشگایەکی گشتگیری تێدایە بۆ هەوادارانی عێراقی، هەروەها ئامانجی پێشخستنی کات بەسەربردنی دیجیتاڵی و بەشداریکردنی گەنجانە لە پاڵپشتیکردنی کلتوری وەرزش و کات بەسەربردن لە عێراق و بەکارهێنانی پارەدانی کارتی ئەلیکترۆنی.

     

    لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، ئێمە هەوڵدەدەین پشتگیری لە چین و توێژی

     لاوان بکەین لە ڕێگەی دابینکردنی دەستڕاگەیشتنێکی ڕاستەوخۆ بە ناوەڕۆکی دیجیتاڵی هەمەچەشن و گشتگیر لە کتێبخانەکانی T0D/1001/bein sport/osn+/lalega، خولی نایابی ئینگلیزی، خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، خولی ئەڵمانی، فۆرمۆلا یەک، خولی باسکە NBA، پاڵەوانێتییەکانی تێنس و هتد

     

    ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی بەها هاوبەشەکانمانە: بەرەوپێشبردنی کوالیتی، گەیاندنی باشترینەکان، و هەوڵدان بۆ باشی لە هەموو کارێکدا کە ئەنجامی دەدەین

    پێکەوە جیاوازی دروست دەکەین، و داهاتویەكی باشتر بنیات دەنێین