close
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لقی ٣١ی خۆی لە ناوچەی ئەلعامریە دەکاتەوە کە هەنگاوێکە بەرەو گەیشتن بە گشتگیری دارایی
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لقی ٣١ی خۆی لە ناوچەی ئەلعامریە دەکاتەوە کە هەنگاوێکە بەرەو گەیشتن بە گشتگیری دارایی
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لقی ٣١ی خۆی لە ناوچەی ئەلعامریە دەکاتەوە کە هەنگاوێکە بەرەو گەیشتن بە گشتگیری دارایی
  • 29 Dec 2024

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لقی ٣١ی خۆی لە ناوچەی ئەلعامریە دەکاتەوە کە هەنگاوێکە بەرەو گەیشتن بە گشتگیری دارایی

    بە کردنەوەی ئەم لقە نوێیە لە( ئەلعامریە مۆڵ) سی و یەکەمین لق، وپێنجەمین لقی ساڵی ٢٠٢٤ دەکرێتەوە، ئەمەش خۆی لەخۆیداهەنگاوێکە کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانمانە بۆ گەشەسەندنی بەردەوام و فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییە بانکیەکانمان بۆ گەیشتنی زیاتر بە کڕیارە ئازیزەكانمان و هەنگاوێکە بەرەو بەدەستهێنانی گشتگیری دارایی.

     

    کردنەوەی لقە نوێیەکە لە چوارچێوەی پلانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیدایە بۆ ساڵی ڕابردووی ٢٠٢٤، چونکە پابەندبوونمان بە پێشکەشکردنی بەرزترین ستانداردی کوالیتی و خزمەتگوزارییە بانکییەکان بەرجەستە دەکات کە پێداویستییە گەشەسەندووەکانی کڕیارەکانمان دابین دەکات و بەشداری دەکات لە پشتگیریکردنی گەشەپێدانی ئابووری ناوخۆیی.

     

    ئەم لقە نوێیە تەنها خاڵێکی خزمەتگوزاری بانکی نییە، بەڵکو هێمای پێداگریمانە لەسەر ناوازەیی، وسووربوونمان لەسەر ئەوەی هەمیشە نزیک بین لە هەموو کەسێک کە پێویستی بە خزمەتگوزارییەکانمان بێت.

     

    ئەم لقە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێشەنگەکانی بانکیی و چارەسەری دارایی یەکگرتووە کە پێداویستییەکانی تاک و کۆمپانیاکان دابین بکات

     

    جگە لە هەینی ،لقەکە بە درێژایی هەفتە ئامادە دەبێت بۆ خزمەتکردنتان، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ١٠:٠٠ی شەو، هاوتەریب لەگەڵ دیدگای گەورەمان بۆ فراوانکردنی تۆڕەکەمان و بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی لە عێراق.

    address
    بغداد - مول العامرية