-
-
31 Dec 2024
بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ یانەی ئەلعلویە واژۆ دەکات
وەک هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە بانکییەکانی نێوان هەردوولا،بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گرێبەستێکی هاوبەشی لەگەڵ یانەی ئەلعلویە واژۆکرد.
واژۆ کردنی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژیە هاوبەشە لە نێوان بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و یانەی ئەلعلویە ، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەواممانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بەرزەکان کە پێداویستی کڕیارەکانمان لە ناو یانەکەدا دابین بکات و ئەزموونەکانیان بەرز بکاتەوە، هەروەها بۆ ئەوەی توانای بەكارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنیان هەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هەموو ئەندامانی یانەکە.
هەروەها ئەم هاوبەشییە داهێنانی بانکی و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان تێکەڵ دەکات، بە ئامانجی دروستکردنی ئەزموونێکی یەکگرتوو و پێشکەشکردنی سوودی تایبەت و پاکێجی خزمەتگوزارییە دیارەکان.
ئەم گرێبەستە ڕێگە بە پارەدانی بەشداریکردن دەدات لە ڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە جگە لەوەش ئامێرەکانی
ATM وخاڵی پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) لە ناو یانەکەدا دابین دەکرێت
ئەم هاوبەشییە شارەزایی بانقی داهێنەرانە و خزمەتگوزارییە هەمەچەشنەکانی کات بەسەربردن کۆدەکاتەوە، بە ئامانجی دروستکردنی بەهای زیادە، کە کوالیتی ژیان بەرز دەکاتەوە و دەرفەتی نوێ بۆ کڕیارەکان دەڕەخسێنێت بۆ چێژوەرگرتن لە ئۆفەرە تایبەتەکان و ئەزموونە ناوازەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هاوکارییە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەیشتن بە دیدگای هاوبەشمان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کە لەگەڵ خواستی کڕیارەکانماندا دەگونجێت، وە لەهەمان كاتدا بەدەستهێنانی سەرکەوتنی بەردەوام کە دیدگای هاوبەشمان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەدەستهێنانی گشتگیری دارایی بەرز دەکاتەوە.
بغداد - نادي العلوية







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)













