close
    • مەتەڵەکانی گەشەپێدانی ڕەمەزان ٢٠٢٥
  • 25 Feb 2025

    مەتەڵەکانی گەشەپێدانی ڕەمەزان ٢٠٢٥

    لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠٢٥دا، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێشبڕکێی ڕەمەزانییەکەی دەستپێدەکات، کە بریتییە لە وەڵامدانەوەی مەتەڵی ڕۆژانە و هەفتانە لە شێوەی پرسیاری تایبەت بە کەرتی بانکی عێراقی و نێودەوڵەتی بە درێژایی مێژوو، بۆ زیادکردنی هۆشیاری بانکی لەنێو جەماوەردا، مەتەڵەکان بۆ وەڵامدانەوە لە لاپەڕەکانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە فەیسبووک و ئینستاگرام بە درێژایی ڕۆژانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەخرێنەڕوو، و وەڵامە دروستەکان لە ڕێگەی تیروپشکێکی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی 1 تا 28ی ڕەمەزانی 2025 هەڵدەبژێردرێن.

     

    مەتەڵەکانی گەشەپێدانی ڕۆژانە

    مەتەڵەکانی گەشەپێدانی ڕۆژانە لە کۆمەڵێک پرسیاری ڕۆژانە پێکدێن، جگە لە ڕۆژی هەینی، کە پەیوەندییان بە کەرتی دارایی و بانکییەوە هەیە بە گشتی، پرسیارەکە ڕۆژانە دوای بەربانگ بڵاودەکرێتەوە و براوە  ڕۆژی دواتر ڕادەگەیەنرێت دوای ئەوەی تیروپشکێک ئەنجام دەدرێت بۆ وەڵامە ڕاستەکان کە لە پلاتفۆرمی فەرمی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە فەیس بووك وئینستاگرام کۆکراونەتەوە.

     

    مەتەڵەکانی گەشەپێدانی هەفتانە

    پێشبڕکێی هەفتانەی گەشەپێدان پێشبڕکێیەکی هەفتانەیە کە تایبەتە بە هەموو هەینییەکی مانگی ڕەمەزان کە لە دوو خەڵات پێکدێت پرسیارەکە هەموو هەینییەک لە دوای بەربانگ بڵاودەکرێتەوە و براوەی خەڵاتە بەنرخەکە لە ڕۆژی دواتردا هەڵدەبژێردرێت دوای تیروپشکی وەڵامە دروستەکان کە لە پلاتفۆرمی فەرمی فەیسبووک و ئینستاگرامی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کۆکراونەتەوە.

     

    مەرج و ڕێساکانی پێشبڕکێ:

    1 - خاوەنی وەڵامی ڕاستی پرسیاری ڕۆژانە یان 

    هەفتانە  دەچێتە تیروپشکەوە.

    2-  ئەو کەسەی وەڵامی ڕاست دەداتەوە دەبێت فۆڵۆوی پەیجەکانی بانک بکات لە فەیسبووک و ئینستاگرام.

    3- براوە دەبێت ڕازی بێت ناوی خۆی بخاتە ناو لیستی براوەکانەوە.

    4- ئەگەر براوە پێش 10ی نیسانی 2025 ئامادە نەبێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی، خەڵاتەکە هەڵدەوەشێتەوە.

    5-  کارمەندانی بانک مافی سودمەندبوونیان نییە لەم تیروپشكە

    6-  براوەکان لە ڕێگەی ژمارەی تەلەفۆن یان نامەی سۆشیال میدیا ئاگادار دەکرێنەوە.

    7- براوە مافی ئەوەی هەیە تەنها لە یەک خەڵات سودمەند بێت.

    8- بەشداریکردن دەبێت لەڕێگەی ئەکاونتی کەسییەوە بێت، وە بەشداریکردن لە ئەکاونتی ساختە یان ئۆتۆماتیکیەوە وەرناگیرێت.

    9- براوەی هەر خەڵاتێک پێویستە هەژماری بانکی لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دروست بکات.

    10- پێویستە کەسی براوە خۆی یان کەسێکی ڕێگەپێدراو ئامادە بیت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە لەو کات و بەروار و شوێنەی بانک دیاری کردوە

     

    گشتییەکان:مەرجە

    • بانکی نێودەوڵەتی مافی خۆیەتی لە هەر کاتێکدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەستکاری یان کۆتاییهێنان بە پێشبڕکێکە بهێنێت.

    • هەر هەوڵێک بۆ فێڵکردن یان پێشێلکردنی مەرجەکان دەبێتە هۆی ئەوەی بەشداربووەکە دەستبەجێ لە پێشبڕکێکە دووربخرێتەوە.

    • ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن تیمی بانکەوە دەدرێن کۆتایین و تانەیان لێنادرێت.

    • بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا قبوڵکردنی هەموو  ئەو مەرج و ڕێسایانەیە كە لێرەدا هاتوون

     

    پاراستنی زانیاری و نهێنی:

    • زانیارییە کەسییەکانی بەشداربووان تەنها بۆ مەبەستی بەڕێوەبردنی پێشبڕکێکە بەکاردەهێنرێن و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەش ناکرێت.

    • بە بەشداریکردن، براوەکان ڕەزامەند دەبن کە ناوەکانیان لە لاپەڕەکانی بانکەکەدا بڵاوبکرێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی پێشبڕکێکە.

     

    پەیوەندی و پرسیارەکان:

    • بەشداربووان دەتوانن پەیوەندی بە تیمی پشتگیرییەوە بکەن لە ڕێگەی Digital.marketing@idb.iq بۆ هەر پرسیارێک کە پەیوەندی بە پێشبڕکێیەکەوە هەبێت.