-
-
01 Feb 2025
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە ٤٨ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا، نوێترین چارەسەری بانکی خۆی بۆ کۆمپانیا و تاکەکان نمایش كرد
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەشداری چالاکانەی خۆی لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد ڕاگەیاند، کە لە ((1---7))ی شوباتی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، ئەمەش ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە دابینکردنی چارەسەری بانکی داهێنەرانە دووپاتدەکاتەوە، کە بەشدارن لە گەشەی ئابووری لە عێراق.
لە میانی بەشداریکردنی لە پێشانگاکەدا، بانکەکە کۆمەڵێك خزمەتگوزاری و چارەسەری بانکی نمایشکرد، کە بە تایبەتی بۆ دابینکردنی پێداویستییە گەشەسەندووەکانی بزنس و تاکەکان داڕێژراون، لەوانەش چارەسەرە دیجیتاڵییە مۆدێرنەکان کە کارئاسانی بۆ کارەکانی بانکی و بەرزکردنەوەی داهێنانی دارایی و هاندانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی لە عێراقدا.
ئەم بەشدارییە لە چوارچێوەی پابەندبوونی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دێت بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی عێراق و هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتە ئابوورییەکان بانکەکە هەوڵدەدات کەشێکی دارایی یەکگرتوو دابین بکات کە یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری دارایی و بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
بانکی نێودەوڵەتی جەختی لەوە کردەوە کە بەشداریکردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دیدگای ستراتیجی خۆی دەردەخات کە ئامانجی ئەوەیە کۆمپانیاکان و خاوەنکارەکان بتوانن دەستیان بە چارەسەری بانکی داهێنەرانە بگات کە بەشدارن لە گەیشتن بە خواستەکانیان، هاوکات جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق لەڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییە پێشکەوتووەکان کە پێداویستییەکانی بازاڕ دابین دەکات و هاوسەنگ بێت لەگەڵ نوێترین ڕەوتەکانی بانکی جیهانی.
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی کە ئەزموونی کڕیاران بەرز دەکاتەوە، جا چ لە ڕێگەی پەرەپێدانی چارەسەری دیجیتاڵی یان بەهێزکردنی هاوبەشییەکانی لەگەڵ کەرتە جیاوازەکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی خۆیەتی بۆ بەشداریکردن لە گەشەسەندنی ئابووری و دارایی لە عێراقدا.
زیاتر لە 1250 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە 21 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا کرد، بەرهەم و چارەسەر و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ بەکارهێنەرانی عێراق نمایش کرد، لە کۆمپانیا و بازرگان و تاکەکان بە هەمان شێوە، ئەمەش ئەو گەشەکردن و سەقامگیرییە دەردەخات کە لە کەرت و بازاڕە جیاوازەکانی عێراقدا ڕوودەدات.
معرض بغداد الدولي







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)














