close
    • بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە میانی لوتکەی وەبەرهێنانی AIM ڕێزی لێگیرا، لە پای بەردەوامیی پشتیوانی و هاوبەشیی ستراتیژی
  • 07 Apr 2025

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە میانی لوتکەی وەبەرهێنانی AIM ڕێزی لێگیرا، لە پای بەردەوامیی پشتیوانی و هاوبەشیی ستراتیژی

    بانقی گەشەپێدانى نێودەوڵەتی بەردەوامە لە بەشداریکردنی لە چواردەهەمین لوتکەی وەبەرهێنانی AIM کە سبەی چوارشەممە لە سەنتەری پێشانگای نیشتمانی ئەبوزەبی كۆتایی بەكارەكانی دەهێنێت، وەكو"هاوبەشێکی زێڕین" ی تەوەری داهاتووی دارایی، لە چوار چێوەی هاوبەشییە ستراتیژییەکەی لەگەڵ لوتکەکەدا و لە پابەندبوونییەوە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی پێشەنگی خۆی لە پشتیوانیکردن لە گەشەپێدانی ئابووری،وپێشخستنی وەبەرهێنانی دوولایەنە، وپشتگیریکردنی پڕۆژە سەرکەوتووەکان، و بەدەستهێنانی هاوبەشی ستراتیژی بەردەوام

     

     لە پلاتفۆرمی خۆیدا لە لوتکەکەدا، بانقەکە تیشکی خستە سەرداهێنەرترین چارەسەرە داراییەکانی خۆی و ئەو بەرهەم و خزمەتگوزارییە داراییانەی پێشکەشی دەکات کە بەپێی پێویستی بازرگانان و وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی عێراق و ئیمارات،  هەروەها هەوڵەکانی بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییە ستراتیژییەکانی نێوان ئیمارات و عێراق لەڕێگەی ئاسانکاریکردن بۆ دەرفەتەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان لە چەندین کەرتدا.

     

    ڕێزگرتن لە بانق

    بەڕێز دکتۆر سانی بن ئەحمەد ئال زەیودی وەزیری دەوڵەت بۆ بازرگانی دەرەوە و سەرۆکی لوتکەی( ئای. ئەی. ئێم) لە یەکەم ڕۆژی لوتکەکە ڕێزی لە بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گرت، بۆ پاڵپشتی بەردەوام و بەشداری کاریگەرانەی بانقەکە لە سەرکەوتنی لوتکەکەدا، و ڕۆڵی وەک سەکۆیەکی گرنگی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین ڕەوت و پێشهاتەکان لە دیمەنی وەبەرهێنانی جیهانیدا، هەروەها هەوڵەكانی بۆ چارەسەری ئاستەنگەکانی ئێستا و داهاتوویەكخستنی هەوڵە جیهانییەكان وكاركردنی پێكەوەیی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو، كە ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی ئابوورییەکی جیهانی هاوسەنگ و بەردەوام، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی بانقەکە دەبێت بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییە ستراتیژییەکان و بەشداریکردن لە بەدەستهێنانی گەشەی بەردەوامی دارایی و وەبەرهێنان لەسە رئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی

     

    پلاتفۆرمی ستراتیژی

    د.زیاد خەڵەف، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی  بۆ رێزلێنانەكە وتی : شەرەفێكی گەورە یە بۆ ئێمە ئەم ڕێزڵێنانە، وشانازی بە ڕۆڵی خۆمانەوە دەکەین وەک هاوبەش و پشتیوانێکی ستراتیژی لوتکەی وەبەرهێنان، کە نوێنەرایەتی مەکۆیەکی جیهانی دەکات بۆ وەبەرهێنەران، داڕێژەرانی سیاسەت، و سەرکردە بازرگانییەکان، هەروەها سەکۆیەکی ستراتیژی پێشەنگە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هاوبەشی جیهانی، گەڕان بەدوای ڕێگاکاندا بۆ ئەوەی گەشەی ئابووری جیهانی بەرز بکەنەوە، و دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیژی کە بەشدارن لە داڕشتنی داهاتووی بازرگانی جیهانی و وەبەرهێنانی جیهانی”.

     

    ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریکردنی بانقەکەمان لەم بۆنە گرنگەدا لە چوارچێوەی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان هەردوولادا دێت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش و دابینکردنی سەکۆیەکی نمونەیی بۆ بەشداربووان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ وەبەرهێنەرانی گەورە، کۆمپانیا پێشەنگەکان، و بازرگانانی جیهان لە بواری وەبەرهێناندا، ئەمەش بەشدار دەبێت لە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بیرۆکەکان و پێشخستنی چارەسەرە داراییە داهێنەرەکان کە پاڵپشتی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام دەکەن و بەشدارن لە بەرزکردنەوەی گەشەسەندنی ئابووری جیهانی.