-
-
12 Apr 2025
بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سپۆنسەری فەرمی لوتکەی بازرگانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و هاوبەشی سەرەکی لە پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق
بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی و کەرتی دارایی لەڕێگەی بەشداریکردنی کارا لە یەکەمین خولی لوتکەی بازرگانی عێراقی 2025، کە لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو.
بانقەکە وەک سپۆنسەرێکی فەرمی کەرتی دارایی و بانقی بەشداری دەکات، كە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر دوایین ڕەوتەکانی کەرتی بانقیی و گۆڕینی دیجیتاڵی و ڕۆڵی بانقەکان لە بەرزکردنەوەی ژینگەی وەبەرهێنان و پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق.
ئەم بەشدارییە دەچێتە چوارچێوەی دیدگای ستراتیجی بانق بۆ پەرەپێدانی سیستمی دارایی لە عێراق بە پاڵپشتیکردنی داهێنانی بانقی، وهاندانی گۆڕان بەرەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، هەروەها دابینکردنی ژینگەیەکی بانقیی سەلامەت کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، هەروەها بە سپۆنسەرکردنی ئەم چالاکییە، بانقی ناوەندی جەخت لەسەر گرنگی دروستکردنی هاوبەشی ڕاستەقینە دەکاتەوە کە بەشدارە لە بەهێزکردنی ژینگەی بازرگانی و فراوانکردنی گشتگیری دارایی
بەڕێز فادی ئەلفەقیه، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە میانی لوتكەكەدا ڕایگەیاند، "ئامادەبوونمان ئەمڕۆ لە لوتکەی بازرگانی عێراق درێژکراوەی ڕۆڵی بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە لە پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی و بەهێزکردنی کەرتی بانقیی، ئێمە پێمان وایە بانقەکان هاوبەشی سەرەکین لە پێشکەوتنی وڵاتدا، وە ئێمە پابەندین بە پاڵپشتیکردنی گواستنەوە بۆ خزمەتگوزارییە بانقییە مۆدێرنەکان بۆ تاک و کۆمپانیاکان، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی گشتگیری دارایی و هاوسەنگی دەهێڵێتەوە بە نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، جگە لە پارەدارکردنی ئەو پڕۆژانەی کە بەشدارن لە بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێز و بەردەوام بۆ عێراق.
بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی یەکێکە لە یەکەمین بانقە عێراقییەکان کە گۆڕانکاری دیجیتاڵی پەیڕەو كرد ، کۆمەڵێک خزمەتگوزاری زیرەکی گشتگیر پێشکەش دەکات کە بریتین لە ئەپڵیکەیشنی بانقیی مۆدێرن، چارەسەری پارەدانی ئەلیکترۆنی، کارتی بانقیی، وپێدانی قەرز، ئەمە جگە لە چەندین بەرنامەی دابین كردنی دارایی گونجاو وئاسان کە پاڵپشتی پرۆژە بچوك و مامناوەندەکان و خاوەنکارەکان دەکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بانقەکەیە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی گشتگیر و پارێزراوی بانقیی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەکان.
بەغداد







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)






















