-
-
16 Apr 2025
بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لقی نوێی خۆی لە پارێزگای سەڵاحەدین - تکریت دەکاتەوە، هەنگاوێکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە بانقییەکانمان لە عێراق.
لەچوارچێوەی ستراتیجی فراوانکردنیدا کەئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانقییە پێشکەوتووەکانە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کردنەوەی لقی نوێی خۆی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە تکریت ڕاگەیاند، ئەمەش هەنگاوێکی زیادەیە کە پەرەسەندن و بوونی خۆی لە پارێزگاکانی عێراقدا پشتڕاست دەکاتەوە و تۆڕی لقەکانی فراوانتر دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تاک و بازرگانی بە هەمان شێوە.
لقی نوێ کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و بەرهەمی بانقی گشتگیر پێشکەش دەکات، لەوانە کردنەوەی ئەژمێر، دەرکردنی کارتی بانقی، پێدانی قەرز، گواستنەوەی پارەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، و خزمەتگوزارییەکانی تری بانقی ئەلیکترۆنی، هەموو ئەمانە بەپێی بەرزترین ستانداردە بانقییە نێودەوڵەتییەکان.
بانقەکە لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردووەتەوە، کردنەوەی لقەکەمان لە سەلاح الدین، بەشێکە لە پلانێکی فراوانکردن کە بەباشی بیری لێکراوەتەوە، ئامانج لێی درێژکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانمانە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ئێمە پێمان وایە کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانقی سەلامەت و داهێنەرانە بەشێکە لە بەرپرسیارێتی نیشتمانیمان بۆ پشتگیریکردنی ئابووری ناوخۆیی و هاندانی چالاکیی بازرگانی و وەبەرهێنان لە پارێزگا جیاوازەکاندا، وئەم لقە ش ئەزموونێکی بانقی مۆدێرن و بێ کێشە پێشکەش بە کڕیاران دەکات لە ڕێگەی کۆمەڵێک بەرهەمی گشتگیرەوە کە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تاک و خاوەنکار و کۆمپانیاکان داڕێژراون.
لقی تکریت_ سەڵاحەدین، زیادکردنێکی نوێیە بۆزنجیرە لقەكانی بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كە گەیشتۆتە 32 لق لە سەرانسەری عێراق، وئەم لقە نوێیە بەشێکە لە پلانێکی گەورە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی گشتگیری داراییە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بە ئاسانی خزمەتگوزارییە بانقییە مۆدێرنەکان بەدەست بخەن، هەروەها کلتوری مامەڵەی دارایی فەرمی بڵاوبکەینەوە، کە هەموو ئەمانە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر گەشەی ئابووری و سەقامگیری دارایی وڵات دەبێت.
صلاح الدين







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)















