-
-
01 Jan 2022
د.زیاد خەڵەف عەبدولکەریم: دەستپێشخەریمان پێشکەش کرد بە هاوکاری بانقی ناوەندی عێراق.
قسەكردن لەگەڵ بەڕێز ئەندازیار. زیاد خەڵەف عەبدولکەریم سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، بەهایەکی زۆری هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بانکی گەشەپێدانى لە پێشەنگی بانکە حکومی و ئەهلییەکانی عێراقدا جێگیر کردووە، لەڕووی خزمەتگوزارییەکانی و ئەو متمانەیەی کە لە بریكار گەورەکانی بانکی لە عێراق و هەرێمی عەرەبی و جیهان بەدەستی هێناوە، هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەو ناوبانگە تۆکمەیە کرد کە لە ئاستی جیهانیدا بەدەستی هێناوە، بەهۆی پابەندبوونی بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و سەرکەوتنەکانی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیی و نەختینەیی و پێگەی دارایی تۆکمە.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وەرگری خەڵاتی نێودەوڵەتی ئابووری و بەڕێوەبردنی بانکی لە ناوەندی عەرەبی- ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤە، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ دەستکەوتە دامەزراوەییەکانی لە کەرتی بازرگانی و بانکی و دارایی و پلانی فراوانکردنی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی.
ئەندازیار زیاد خەڵەف، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیە، و یەکێکە لە گەورە دامەزرێنەانی بانکەكە وتوانی لەماوەی كەمتر لە ((دە)) ساڵدا بانكێكی تازە پێگەیشتوو بگۆڕێت بۆ یەکێک لە بانکە متمانەپێکراوەکانی عێراق و ناوچەکە .
وبانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێشەنگە لە بواری بانکی عێراقیدا، بە کارایییەکی بەرچاو لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا فراوانتر بووە.
لەوەتەی ئەندازیار زیاد خەڵەف لە ساڵی 2015 سەرکردایەتی بانکەکەی گرتە ئەستۆ، ڕێڕەوی بۆ ئایندەی بانکی داناوە، بە گۆڕینی دیجیتاڵی خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی بانکی بۆ دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانی وەبەرهێنەران لە عێراق، هەروەها هاوبەشی ستراتیژی درێژخایەنی لەگەڵ دامەزراوە جیهانییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، وەک ڤیزە و ماستەرکارد دامەزراندووە لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بووە یەکەمین بانک لە عێراق کە نوسینگەی نوێنەرایەتی لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی و لوبنان بکاتەوە.
ئەندازیار زیاد خەڵەف کۆمەڵێک خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی نایاب لە بەڕێوەبردنی ژیرانە لە ساڵی ٢٠١٧، خەڵاتی داهێنەرترین و پێشکەوتووترین بانکی، کە لەلایەن یەکێتی بانکە عەرەبییەکانەوە پێشکەشکرا لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتێک کە لەلایەن كۆمپانیای ماستەرکارد ئینتەرناشناڵەوە پێشکەشکرا وەک باشترین بانک لە ئەنجامی بازرگانیدا کە لە ساڵی ٢٠١٧ بەدەستی هێناوە، وهەروەها خەڵاتی وەبەرهێنەری عەرەبی بۆ جێبەجێکردنی ستانداردەکانی حوکمڕانی کۆمپانیاکان لە ساڵی ٢٠١٩، و... خەڵاتی خێراترین بانکی گەشەسەندوو لە عێراق لەلایەن دامەزراوەی خەڵاتی دارایی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٩ لە دوبەی.
سەرکەوتنەکانی ئەندازیار زیاد خەڵەف لە بواری بانکی و بەڕێوەبردنی داراییدا وایکرد لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەندامێتی لەئەنجومەنی بەڕێوەبەری یەکێتی بانکە عەرەبییەکان بکات، بەمەش بووە یەکەمین نوێنەری کەرتی بانکی حکومی و ئەهلی عێراق.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ گۆڤاری یەکێتی بانکە عەرەبییەکان، ئەندازیار. زیاد خەڵەف عەبدولکەریم، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی ڕایگەیاند، هاوڵاتی عێراقی پێویستی بە دووبارە بونیادنانەوەی متمانەیە بە کەرتی بانکی عێراق.
هەر لەدرێژەی قسەكانیدا ووتی هەڵبەت کە ئەم متمانەیە لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە ئەم کەرتە بانکییە پێشکەشی دەکات و پێداویستییەکانی دابین دەکات دروست دەبێت، ئێمە لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەستپێشخەریمان پێشکەش کردووە بە هاوکاری بانکی ناوەندی عێراق، کە دوایینیان دەستپێشخەری یەک ترلیۆن دیناری عێراقی بوو، بۆ پاڵپشتیکردنی چەند کەرتێک، لەوانە پیشەسازی و کشتوکاڵ، و کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون، لە ڕێگەی قەرزەوە وبە پاڵپشتی بانکی ناوەندی عێراق و لە ڕێگەی بانکە تایبەتەکانی عێراقەوە، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان، و پڕۆژەی مامناوەند و بچووک، لە ناوخۆی عێراق، جگە لەوەش پێدانی قەرز و چەندین بەرهەمی بانکی بە کارمەندانی کەرتی گشتی و کارمەندانی دیکە.
ئەندازیار زیاد خەڵەف عەبدولکەریم دووپاتی دەکاتەوە کە بانکی ناوەندی عێراق و بانکە ئەهلی و حکومییەکانی عێراق نزیکەی هەشت هەزار و 700 پڕۆژەیان لە عێراق دابینکردووە، کە بەهاکەیان نزیکەی 750 ملیار دیناری عێراقییە، کە دەکاتە 600 ملیۆن دۆلار، ومن پێم وایە بازرگانان و پیشەسازییەکانی عێراق ئەزموون و توانای زۆریان هەیە لە وڵاتێکدا کە خاوەنی سەرچاوە و سامانی زۆرە. بەڵام ئەمڕۆ پێویستمان بە نەخشەڕێگا و بەردەستبوونی هەوڵەکانە لە قۆناغی داهاتوودا، بەو پێیەی بەڵێنی ئابووری عێراق دراوە کە سەركەوتن وهەڵسانێكی زۆر گەورە بەدەستبهێنێت.
ئەندازیار زیاد خەڵەف عەبدولکەریم جەختی لەوە كردەوە ،، لە عێراقدا پێویستمان بە دروستکردنی ژینگەیەکی نوێ هەیە کە سەرنجڕاکێش بێت بۆ وەبەرهێنان، نەک ژینگەیەک کە بۆ وەبەرهێنەران سەرنجڕاکێش نەبێت، ئەگەر سەیری ئەو کاغەزە سپییە بکەیت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەسەند کراوە و لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتەڕوو، هەموو ئەو چارەسەرانە لەخۆدەگرێت کە لەلایەن گروپی حەوتەوە پێشنیاز کراون، هەروەها یاسای هاوچەرخیش لەخۆدەگرێت، کە پاڵپشتی وەبەرهێنان دەکات و وەبەرهێنەران دەپارێزێت سەختی لە عێراقدا تێپەڕێنراوە، قۆناغی داهاتووش زۆر باشتر دەبێت.
ئەمەی خوارەوە چاوپێکەوتنێکه لەگەڵ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی بانکە عەرەبییەکان، ئەندازیار. د.زیاد خەڵەف عەبدولکەریم
پرسیار /بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ قۆناغی داهاتوو کار لەسەر چ ستراتیژێک دەکات؟ ڕوونە کە پرسی شایستە کۆمەڵایەتییەکان سەرنج و چاودێرییەکی بەرچاوی پێدەدرێت، لەگەڵ زیاتر بەشداریکردن و سەرقاڵبوونی کۆمەڵگا، ڕۆڵێکی بانکی جیاواز بەجێدەگەیەنێت. دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕۆڵە چین؟
وەڵامی بەڕێزئەندازیار زیاد / گومانی تێدا نییە کە یەکێتی بانکە عەرەبییەکان پێشەنگێکە لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی عەرەبی، بەتایبەتی کەرتی بانکی عێراق،و ئێمە شاهیدی ئەو بەرژەوەندی و پشتیوانییە بووین، هەروەها تیشکی خستۆتە سەر دیارترین تەحەددیات و سەرکەوتنەکانی دامەزراوە دارایی و بانکییەکانی عێراق
سەبارەت بە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، بانکێکی تایبەتە کە تەمەنی کەمترە لە ١٠ ساڵ، بەڵام بەپێی ستراتیژێکی ڕوون و ئاشکرا کاردەکات، لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای بانکی دامەزراوەیەکی دارایی قازانج بەخشی ڕاستەقینە بێت، بەڵام ئێمە سەرنجمان تەنها لەسەر قازانج نییە؛ هەروەها بانکەکە بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی ڕاستەقینەی هەیە بەرامبەر بە کۆمەڵگای عێراق ولەسەر ئەم بنەمایە ستراتیژیەت بۆ بانکەکە داڕێژرا، دڵنیابوون لەوەی کە پێگەیەکی دیاری لە کەرتی بانکی عێراقدا داگیرکردووە لەڕێگەی ئەو پاڵپشتی و خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی گەلی عێراقی کردووە.
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە درێژایی کارەکانی پشتی بە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەستووە، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا، بەدرێژایی گەشەسەندنی، بانکی ناوەندی توانیویەتی لە سەرانسەری عێراقدا بڵاوبێتەوە، بە کۆی گشتی لقەکانی نزیکەی ٢٢ لقە، لەئەمسەری باکوورەوە بۆئەوسەری باشوور و ناوەندی وڵات، هه ڕوه ها له ده ڕه وه ی عێراق بوونی هه یه ، له ڕێگه ی نوێنه ڕایه تی بانکه که له به یرووتی پایته ختی لوبنان و نوێنه ڕایه تی فه ڕمی له ئیماراتی یه کگرتووی عه ڕه بی،و لە قۆناغی داهاتوودا ڕەنگە بانکەکە لقی دەرەکی هەبێت بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکانمان چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی عێراق.
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە پڕۆسەی گەشەپێدانی ئابووری لە عێراقدا بینیوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی ئەو دەستپێشخەرییانەی کە بانکی ناوەندی عێراق دەستیپێکردووە، وە ئێمە لە ڕوەوە ڕووبەڕووی دوو ئاڵنگاریی گەورە بووینەوە. یەکەمیان ئەوەیە کە کەرتی بانکی عێراق کەرتی تایبەت نییە، بانکەکەمان کار دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زۆرێک لە ئاڵەنگارییەكان، کە دیارترینیان گشتگیری دارایی بوو،وبانکی گەشەپێدان توانی ڕۆڵێکی گرنگ و دیار بگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی گشتگیری دارایی و بانکی و ناساندنی کەلتوری بانکی بە کۆمەڵگەی عێراقی، کە لەو ڕووەوە بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو. جگە لەوەش ئێمە بەشداریمان کرد لە گرنگترین دەستپێشخەریی کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی عێراقەوە دەستیپێکرد، کە بریتییە لە( تەوتین)ی مووچە و خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت (کەرتی گشتی) لە بانکەکاندا، لەنێویاندا بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی،وبانکی ئێمە لە نێو بانکە عێراقییەکان، لە ڕووی خۆجێیکردن و خەرجکردنی مووچەی کەرتی گشتی، پلەی یەکەمی داگیرکردووە، بەم شێوەیە ئێمە وەک کەرتێکی بانکی عێراقی، جارێکی دیکە متمانەی کۆمەڵگای عێراقیمان بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لەوەی پرسی گشتگیری دارایی و بانکیمان بەدەست هێناوە، کە لە 15% زیاتر نەبووە بە بەراورد بە ئاستی ئەوانەی لە کەرتی بانکیدا جێگیرکراون.
سەرنج بدەن ئەم ڕێژەیە لە جیهانی عەرەبیدا 45% و لە شانشینی سعودیە 60% و لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی 75%.ئاڵەنگاری تر ئەوەیە کە چۆن بتوانین خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بە منداڵەکانمان و کۆمەڵگای عێراقی بکەین؟
پرسیار/ گەلی عێراق چی پێویستە لە كاری بانکی؟
هاوڵاتی عێراقی پێویستی بەوەیە متمانەی بە کەرتی بانکی عێراق هەبێت. ئەم متمانەیە لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییانەی ئەم کەرتە بانکییە پێشکەشی دەکات کە پێداویستییەکانی دابین دەکات، دەستمان کردووە بە چارەسەرکردنی ئەم بابەتە، بەو پێیەی دەستپێشخەریمان لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق خستەڕوو، کە دوایینیان دەستپێشخەری یەک ترلیۆن دیناری عێراقی بوو، بۆ پاڵپشتیکردنی چەند کەرتێک، لەوانە
کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی، و کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون، لەڕێگەی قەرزەوە پاڵپشتی بانکی ناوەندی عێراق و بانکە ئەهلیەکانی عێراق، کە تێیدا ڕۆڵی سەرەکیمان بینی، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی، و پڕۆژەی مامناوەند و بچووک، لە چوارچێوەی عێراقدا، جگە لە پێدانی قەرز و بەرهەمی جۆراوجۆر بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، و فەرمانبەرانی دیکە
پرسیار/ هاوڵاتی عێراقی ئەم متمانەیە کە لە سایەی ئێوەدا لە نێوان کەرتی بانکی ئەهلی عێراقی و هاووڵاتیانی عێراقدا دروست بووە چۆن لێکدەداتەوە؟
پرسیار /کێ ئەزموونی خراپی هەبووە لەگەڵ ئەم کەرتە؟
وەڵامی بەڕێزئەندازیار زیاد/ عێراق لەم دواییانەدا شایەتی هەڵچوونی سیاسی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەداخەوە ئەم هەڵچوونە سیاسی و ئابوورییانە کاریگەریی ڕاستەوخۆ و بەرچاوی لەسەر هێڵی پێشەوەی ئابووری، واتە کەرتی بانکی هەبووە، ئەمەش ئالنگارییەكی گەورە بوو بۆ ئەو کەرتە
ئەمڕۆ پێموایە کەرتی بانکی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو هەنگاوی ئەرێنی بەخۆیەوە بینیوە و دەستکەوتی بەرچاو و بەرجەستەی بەدەستهێناوە، توانیویەتی لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات، متمانەی کۆمەڵگای عێراقی بەدەست بهێنێتەوە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە تاک و بازرگانەکان دەکات، بەشێکی بەرچاو لە قەبارەی بازرگانی ئێستا لەناو بازاڕی عێراقدا لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانەوە بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی كردنەوەی بەڵگەنامە باوەرپێكراوەكان .
پرسیار/ ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئێوە وازتان لە پرسی پشتبەستن بە ڕۆڵی بانکی بازرگانی عێراق هێناوە کە مامەڵەی لەگەڵ بابەتی کردنەوەی بەڵگەنامە و قەرز و هاوکاری دەرەکی دەکرد؟
وەڵام / جیهان هەموو ڕۆژێک لە گۆڕاندایە، بەتایبەتی دوای پەتای کۆرۆنا، پشتبەستن بە ڕۆڵی بانکی بازرگانی عێراق دەکەوێتە چوارچێوەی بازرگانی تەقلیدی،ئەمڕۆ کەرتی بانکی جیهانی چووەتە ناو کلتورێکی نوێ کە پەیوەندی بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن و بەتایبەت تەکنەلۆژیای دارایی (فینتێک)ەوە هەیە ،و زۆرێک لە ئەندامانی کۆمەڵگاکەمان و کۆمەڵگاکانی تر پەیوەندی بە خزمەتگوزارییەکانی بانکی ئەلیکترۆنیەوە دەکەن.
ئەو بانکەی زۆرترین ئامادەیی و دەسەڵاتی لەناو کۆمەڵگاکەیدا هەیە، ئەو بانکەیە کە خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی پێشکەش بە گەورەترین توێژی هاوڵاتیان دەکات، جا چ لە کەرتی گشتی بێت یان تایبەت.
پرسیار/ کەواتە، پێشبڕکێی ئێستا لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دیجیتاڵییە کە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی یەکگرتوو پێشکەشی کۆمەڵگەی عێراقی دەکات؟
وەڵامی ئەندازیار زیاد/ پێنج ساڵ لەمەوبەر، بەگوێرەی دیدگای ستراتیژی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، دەستمان کرد بە وەبەرهێنانێکی زۆر لە ژێرخانی ئابووری، پێشخستن و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای بانکی، بە دانانی لە پێشەنگی بانکیدا، لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ئێمە ئێستا خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش دەکەین بە پێشکەوتووی تەکنەلۆژیای مۆدێرن، بەتایبەتی تەکنەلۆژیای دارایی (فینتێک)، بەپێی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا، لە دوای ئەویش بانکە جیهانییەکان لە وڵاتانی پێشکەوتوو، هەروەها دەستمان کردووە بە جێبەجێکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیش لە پێشەنگی بانکەکاندا دەبێت کە تەکنەلۆژیای گۆڕینی دیجیتاڵی بەکاردەهێنن و خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی پێشکەش دەکەن.
پرسیار/گۆڕینی بانکی عێراق هاوتەریب لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەکان و تەنانەت بە شێوەیەکی بەرچاو هاوتەریب لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەکان،بەڵام عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە عێراق پێویستی بە گواستنەوە هەیە لە پشتبەستنی ڕەهای بە نەوتەوە (ئابووری نەوت) بۆ بەرهەمی پیشەسازی و کشتوکاڵی. کەواتە، تا چەند بەشداریت لەم گۆڕانکارییە نوێیەدا؟
وەڵامی ئەندازیار زیاد /شاراوە نییە کە عێراق خاوەنی ئابوورییەکی ئومێدبەخش و دەوڵەمەندە، لە ڕووی یەدەگی نەوتیشەوە لە پلەی سێیەمی جیهانی عەرەبی و پێنجەمی جیهاندایە، گەلی عێراق دەرفەتی زۆر ئومێدبەخشی لەبەردەمدایە، لە سایەی سەرچاوە مرۆییەکان وبیركردنەوەو مێشكیان ، بەتایبەتی سامانی گەنجانی كە هەم شۆڕشن وهەم سامان لەناو خەڵکی عێراقدا ئامادەن کە ژمارەیان نزیکەی ٤٢ ملیۆن کەسە
دانیشتوانی عێراق بەكۆمەڵگەی گەنجان پۆلێن دەکرێ ، نزیکەی 70%ی دانیشتوانی عێراق گەنج و هەرزەکارن،ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێمە دەرفەتێکی گەورەمان هەیە بۆ وەبەرهێنان لە بازاڕی عێراق بە قەبارەیەکی فراوان و لە زۆر بواردا، بەڵام قۆناغەکانی پێشوو لە عێراق لەسەر بنەمای داهاتی نیشتمانی بووە، لە کاتێکدا بەرهەمی نیشتمانی عێراق پشتی بە بەرهەمهێنانی نەوت بەستووە.
من پێم وایە قۆناغی داهاتوو (بەپێی ئەوەی وەزیری دارایی لەم دواییانەدا ئاماژەی پێکرد) لەسەر بنەمای بوونی هەوڵەکان دەبێت بۆ دروستکردنی ئابوورییەکی بەرهەمدار، کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە بەرهەمی پیشەسازی و کشتوکاڵی دەبەستێت، نەک تەنها بە نەوت،هەروەها کەرتی بانکی عێراق نوێنەرایەتی دەروازە و کەناڵی سەرەکی دەکات بۆ کاراکردنی سەرجەم کەرتە ئابوورییەکانی تر و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە کارمان لەسەر کردوە و کاری لەسەر دەکەین.
شایەنی باسە عێراق لە بانکی ناوەندی عێراق و بانکە ئەهلی و حکومییەکانی عێراقەوە پارەی وەرگرتووە، بۆ نزیکەی 8 هەزار و 700 پڕۆژە، کە دەکاتە نزیکەی 750 ملیار دیناری عێراقی، کە دەکاتە 600 ملیۆن دۆلار،وە من پێم وایە بازرگانان و پیشەسازییەکانی عێراق ئەو ئەزموون و توانایە بۆماوەییەیان هەیە لە وڵاتێکدا کە سەرچاوەی زۆری هەیە، بەڵام ئەمڕۆ پێویستمان بە نەخشەڕێگا و بەردەستبوونی هەوڵەکانە لە قۆناغی داهاتوودا، بەو پێیەی ئابووری عێراق بەڵێنی ڕێنێسانسێکی زۆر گەورەی پێدراوە
پرسیار/سەرەڕای پێشکەوتنی عێراق لە بواری بانکی و تەکنەلۆجیا، نیگەرانی هەیە لە سەر وەبەرهێنان لەو وڵاتە بە لەبەرچاوگرتنی پرسە یاساییەکانی ئێستا و یاسادانان کە وەبەرهێنەران ناپارێزێت، ئایا عێراق لەسەر ڕێگای دروستکردنی کەشێکی سەلامەتە بۆ وەبەرهێنەران؟
وەلامی ئەندازیار خەڵەف /لە عێراق پێویستە ژینگەیەکی نوێ دروست بکەین کە بۆ وەبەرهێنان سەرنج ڕاکێش بێت، نەک ژینگەیەک کە بۆ وەبەرهێنەران سەرنجڕاکێش نەبێت، ئەگەر سەیری ئەو وەرەقە سپییە بکەیت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەسەندکراوە و لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتەڕوو، هەموو ئەو چارەسەرانەی لەخۆگرتووە کە لەلایەن گروپی حەوتەوە پەسەندکراون، هەروەها یاسای هاوچەرخی لەخۆگرتووە بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و پاراستنی وەبەرهێنەران، هەروەها نەخشەڕێگایەکی بۆ پەیڕەوکردنی داناوە، سەرنج بدەن قۆناغی سەختی ئابووری لە عێراقدا تێپەڕێنراوە، قۆناغی داهاتووش زۆر باشتر دەبێت ...







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)












