close
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وەک سپۆنسەرێکی ئەڵماسیی بەشداری لە کۆنفرانسی بەغداد بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و داراییکردنی تیرۆریستان دەکات.

  • 28 May 2025

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وەک سپۆنسەرێکی ئەڵماسیی بەشداری لە کۆنفرانسی بەغداد بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و داراییکردنی تیرۆریستان دەکات.

    لە چوارچێوەی پابەندبوونی بە شەفافیەت و بەرەوپێشبردنی کلتوری پابەندبوون، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەشداریکردنی خۆی وەک سپۆنسەری ئەڵماسیی لە دووەم دانیشتنی کۆنفرانسی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی دارایی تیرۆر، کە لە هۆتێل ڕەشید لە بەغداد لە ٢٨-٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، ڕاگەیاند. کۆنفرانسەکە بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق وبەشداریكردنی سەرکردە باڵاکانی بانکەکان و دەزگاکانی ڕێکخستنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.

    کۆنفرانسەکە لەلایەن یەکێتی بانکە عەرەبییەکان بە هاوکاری بانکی ناوەندی عێراق و کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق ، لەژێر ناونیشانی:

     (تەحەددیاتی بەردەم بانکە عەرەبییەکان لە پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی بانکی پەیوەندیدار) رێككخراوە.

    ئامانجی کۆنفرانسەکە تیشک خستنە سەر بەرچاوترین ئاستەنگەکانی بەربەست لە یەکخستنی بانکە عێراقییەکان بۆ سیستەمی دارایی جیهانی، هەروەها پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی دروستکردنی متمانە لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارەکان لەڕێگەی بەهێزکردنی حوکمڕانی، پابەندبوون، بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، و پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی و تەکنیکی کەرتی بانکی بوو.

    لە کۆنفرانسەکەدا باس لە تەوەرە ستراتیژییەکان كرا کە بریتین لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارەکان، ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی ناو لیستی خۆڵەمێشی و ڕەشەکان، بنیاتنانی کلتوری پابەندبوون لەناو دامەزراوە بانکییەکان، چالاککردنی هاوکاری نێوان بەشە ناوخۆییەکان، پێداچوونەوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دارایی و زیرەکی دەستکرد لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان، جگە لە ڕۆڵی بانکە ناوەندییەکان لە پاڵپشتیکردنی پابەندبوونی بەردەوام و بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ دەزگا هەرێمی و نێودەوڵەتی دامەزراوەکان بۆ بەدەستهێنانی ستانداردە جیهانییەکان.

    کۆنفرانسەکە بەشدارییەكی بەرفراوانی  لەلایەن بڕیاردەرانی کەرتی بانکی وهەروەها بەڕێوەبەرانی پابەندبوون، وردبینی ناوخۆیی، مەترسی، دژە سپیکردنەوەی پارە، و ئاسایشی زانیاری بەخۆوەبینی، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کارایی بانکی عەرەبی و مۆدێرنەکردنی پێکهاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا.