-
-
27 Aug 2025
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی یەکەم IDB Smart zone ی لە عێراق كردەوە
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کە یەکێکە لە بانکە ئەهلییە پێشەنگەکان لە داهێنانی چارەسەری دارایی لە عێراق، کردنەوەی یەکەم IDB Smart zone ی تەواو یەکگرتووی ڕاگەیاند، کە ڕێگە بە کڕیاران دەدات مامەڵە بانکیەکانیان بە تەواوی بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕایی بکەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ستاف هەبێت، ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکداز
ئەم دەستکەوتە گوزارشت لە هەنگاوێکی گرنگ دەکات لە پابەندبوونی بانکەکە بە گۆڕینی دیجیتاڵی و دامەزراندنی چەمکی داهێنان لە چوارچێوەی کەرتی بانکی عێراقدا.
IDB Smart zone نوێ دەکەوێتە ناو بینای کارگێڕی گشتی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەسەر شەقامی ئەبو نەواس لە بەغداد و وەک یەکەم ئەزموونی گشتگیری دیجیتاڵی بانکی لە جۆری خۆی لە عێراقدا کراوەیە بۆ هەموو کڕیاران.
IDB Smart zone ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات، جا تاک، کۆمپانیا، بازرگان، وەبەرهێنەر، خاوەنکار، یان دروستکەری ناوەڕۆک، مامەڵە جۆراوجۆرەکانیان لە ماوەی چەند خولەکێکدا تەواو بکەن، خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بریتین لە کردنەوەی جۆرەها ئەکاونت، دانان و دەرهێنانی پارە، دانانی چێکی بانکی و داوای دەفتەری چێک، دەرکردنی کارت، گواستنەوەی پارە لە نێوان ئەکاونتەکان، کڕینی ئۆنسە زێڕینەکان، چاپکردنی زانیاری حیسابەکانيان(كەشف حیسابی) ، گەڕاندنەوەی قەرزەکان، وەرگرتنی قازانجی دروستکەری ناوەڕۆک، و خزمەتگوزارییە بانکییە داهێنەرەکانی تر.
هەروەها IDB Smart zone ڕێگە بە کڕیاران دەدات کە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی دەنگ و ڤیدیۆوە پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی خزمەتگوزاری کڕیاران بکەن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری کارلێککارانە و دەستبەجێ، ئەمەش دڵنیابوون لە ئەزموونێکی بانکی نەرمتر و کاراتر.
لەمبارەیەوە، ویسام ئەلعامری، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، جەختی لەوە کردەوە کە "کردنەوەی IDB Smart zone، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەواممانە بۆ دانانی کڕیارەکانمان لە پێشەنگی ئەولەویەتەکانمان ،لەڕێگەی دابینکردنی چارەسەری بانکی مۆدێرن و ئاسان بۆ بەکارهێنانیان کە بتوانن کاروباری دارایی خۆیان بە شێوەیەکی کارا و لە هەر کاتێکدا بەڕێوەببەن.
وتيشى ئێمە پێمان وایە ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی دەکات لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان لە عێراق و پێگەی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وەک بانکێکی پێشەنگ لە داهێنان و گۆڕانکاری دیجیتاڵی بەهێز دەکات.
بەم هەنگاوە پێشەنگانە، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێگەی خۆی وەک یەکەم بانکی عێراقی کە IDB Smart zone دەستپێدەکات، هاوتەریب لەگەڵ دوایین پێشهاتە جیهانییەکانی پیشەسازی بانکی و پابەندبوونی خۆی بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری دارایی بۆ کڕیارەکانی دووپاتدەکاتەوە.







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)











.webp)