close
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆپەرەپێدانی ئامادەیی وخزمەتکردنی هاوبەشكانی لقێكی نوێ لە دهۆک دەکاتەوە
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆپەرەپێدانی ئامادەیی وخزمەتکردنی هاوبەشكانی لقێكی نوێ لە دهۆک دەکاتەوە
  • 21 Sep 2025

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆپەرەپێدانی ئامادەیی وخزمەتکردنی هاوبەشكانی لقێكی نوێ لە دهۆک دەکاتەوە

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، یەکێک لە بانکە ئەهلییە پێشەنگەکانی عێراق لە پێشكەشكردنی چارەسەری داهێنەرانەی بانكیی، کردنەوەی لقی نوێی خۆی لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند، كە بەشێکە لە پلانی فراوانکردن  بەئامانجی بەهێزکردنی بوونی خۆی لە پارێزگا جیاوازەکان و فراوانکردنی بنکەی هاوبەشەكان وكڕیاڕەكانی لە تاک و دامەزراوە و خاوەنکارەکان.

     

    ئەم لقە نوێیە دەکەوێتە سەر شەقامی نەورۆز لە نزیک قوتابخانەی وەرار، وبەهایەک بۆ تۆڕی لقی بەرفراوانی بانکەکە زیاد دەکات وە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری بانکی گشتگیر پێشکەش بە هاوبەشەكان وكڕیاڕەكانی دەکات لە پارێزگاکە، لەوانە کردنەوەی ئەکاونت و دانانی پارە، دەرکردنی کارتی بانکی، خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارە، و قەرز، ئەمە جگە لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دیجیتاڵی پێشکەوتوو کە هاوبەشەكان وكڕیاڕەكانی دەتوانن مامەڵەکانیان بە ئاسانی و پارێزراوی ئەنجام بدەن.

     

    لقی دهۆک لقی چواره می هه ڕێمی کوردستانه ، جگه له دوو لقی 

    هه ولێر و یه کێک له سلێمانی، هەروەها لقی ٣٤ی تۆڕی بانکەکەیە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

     

    بەم بۆنەیەوە بەڕێز سەعد فایق بەڕێوەبەری کارگێڕی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند:

    کردنەوەی لقەکەمان لە دهۆک هاوتەریبە لەگەڵ دیدگاکەمان بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانمان و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بانکی مۆدێرن و متمانەپێکراو کە لەگەڵ خواستەکانی هاوبەشەكانماندا بگونجێت، ئێمە بەردەوام هەوڵدەدەین بۆ پەرەپێدانی چارەسەری دارایی داهێنەرانە کە بەشداربن لە پاڵپشتیکردنی خواستەکانی تاک وكۆمپانیاكان، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵمان لە پاڵپشتیکردنی گەشەسەندنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی.

     

    ئەم هەنگاوش  لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیکی بانكەکەدایە بۆ بەهێزکردنی شوێنی خۆی وەک بانکێكی سەرکەوتوو لە بازاڕی بانكە عێراقی وناوچەییەكان، بەهۆی تێکەڵکردنی چارەسەرە بانکییە کۆنەکان و خزمەتگوزاری دیجیتاڵی نوێ، بۆ پێشکەشکردنی  خزمەتێكی ئاست بەرزتر بە هاوبەشەكانی .