-
-
07 Jul 2026
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بۆ کۆمپانیاکان بە چارەسەری دارایی تەواو پەرە پێدەدات بۆ پشتگیری لە گەشە و وەبەرهێنان و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆمپانیاکان
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە چەسپاندنی پێگەی خۆی وەک هاوبەشێکی بانکیی جێگەی متمانە بۆ کەرتی کار لە عێراقدا، ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی چارەسەر و خزمەتگوزارییە بانکییە تایبەتەکان کە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی کۆمپانیاکان بە هەموو قەبارە جیاوازەکانیانەوە داڕێژراون، و بەهێزکردنیان بۆ فراوانبوون و گەشەکردن لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمایەتی.
لە سۆنگەی پابەندبوونی بە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک چارەسەری دارایی و بانکیی گشتگیر پێشکەش دەکات، کە پێکهاتوون لە، دابینکردنی دارایی، متمانەنامەی بەڵگەنامەیی، بەڵێننامەی دەستەبەری، بەڕێوەبردنی نەختینە، خزمەتگوزارییەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی، کردنەوەی هەژماری کۆمپانیاکان، بەنیشتیمانیکردنی مووچەی فەرمانبەران، دابینکردنی کارتی بانکی بە سنووری بەرزی مامەڵە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی ، و دابینکردنی کارتی قەرز، ئەمەش کۆمپانیاکان بەهێز دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان بە نەرمی و کارایی، و پاڵپشتی پلانە وەبەرهێنانییەکانیان دەکات.
هەروەها بانکەکە چارەسەری پسپۆڕانە لە خزمەتگوزارییەکانی خەزێنە و ڕاوێژکاری داراییدا پێشکەش دەکات، بە شێوازێک کە یارمەتی کۆمپانیاکان دەدات بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەکانیان بە کارایی، باشترکردنی تەوژمە نەختینەییەکان (التدفقات النقدية)، وپاڵپشتیکردنی پلانى بەگەڕخستن و وەبەرهێنانەکانیان بەپێی باشترین ڕێکارە بانکییەکان ، ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی گەشەی کەرتی تایبەت وگەشەپێدانی ئابووری لە عێراقدا.
سائد زريقات، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: "سەرکەوتنی کۆمپانیاکان لە بوونی هاوبەشێکی بانکییەوە دەستپێدەکات کە لە پێداویستییەکانی کار تێبگات و هاوتای خواستەکانیان بێت.
لەم سۆنگەیەوە، ئێمە بەردەوامین لە پەرەپێدانی چارەسەرە بانکییە گشتگیرەکان کە کۆمپانیاکان بەهێز دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان بە کارایی، و توانایان بۆ فراوانبوون و وەبەرهێنان بەرز دەكاتەوە ، هەروەها مروونەتی پێویستیان پێدەبەخشن بۆ هاوتەریببوون لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕدا، بە شێوازێک کە توانای گەیشتنیان بە بازاڕە هەرێمایەتی و جیهانییەکان بەهێزتر دەکات.
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانەدا پشت بە بنەمایەکی سەرمایەیی پتەو و ڕێژەی بەرزی تەواوبوونی سەرمایە دەبەستێت، لەگەڵ پابەندبوونی تەواوی بە ڕێساکان و ڕێنمایییەکانی دەرکراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق، کە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی بانك تۆمارێکی بەهێز و متمانەپێکراو لە بواری دەرکردنی نامەکانی دڵنیایی و ئیعتیمادی بەڵگەنامەیی دروست بکات، کە متمانەی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە حکومییەکان بەدەست هێناوە.
بۆ ئاشنابوون بە چارەسەر و خزمەتگوزارییە داهێنەرەکان بۆ کۆمپانیاکان، کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە.







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)











