-
-
27 Nov 2024
کارتی گەشتیاری عەرەبی.. دەستپێكێكی نوێ بۆ پەرەپێدانی بواری گەشتیاری لە عێراق
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە سەرکردایەتیکردن، وپاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی بەردەوام لەڕێی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕێکخراوی گەشتیاری عەرەبی.
لێکتێگەیشتنەكە، بە ئامادەبوونی جەنابی وەزیری ڕۆشنبیری وگەشتوگوزاری عێراقی و ژمارەیەک لە بەرپرسان، ولەژێر چاودێری بەڕێز محمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەلایەن دكتۆر ((زیاد عەبد خەڵەف)) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بەنوێنەرایەتی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، وبەڕێز ((بەندەربن فەهد ئال فەهید)) بەنوێنەرایەتی رێكخراوی گەشتیاری عەرەبی واژۆكرا.
هاوکارییەکە بریتییە لە پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی گەشتیاری لە عێراق لە ڕێگەی بیمەی دڵنیایی، هەروەها چاكسازییكردن لە دامەزراوە گەشتیارییەکان بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین نمرەى کوالیتی لەگەڵ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (کارتی گەشتیاری عەرەبی) بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتی (ڤیزە )
کارتی گەشتیاری عەرەبی هەلی جیاواز وناوازە بە گەشتیارانی عەرەب دەبەخشێت، وەک بیمەی تەندروستی، لە هەمان کاتدا گەرەنتی ئەو سوودانە دەکات کە کۆمپانیای نێودەوڵەتی ڤیزە بۆ ئەم جۆرە کارتە پێیان دەبەخشێت، لەوانەش داشکاندنی تایبەت لە هۆتێل و چێشتخانە و دامەزراوە گەشتیارییەکانی دیکە، و چەندین سوودی تایبەت وناوازەی گەشت كردن.
ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی سەرەتایەکی نوێ دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کاری هاوبەشی عەرەبی و پاڵپشتیکردنی گەشتوگوزاری نێوان وڵاتە عەرەبییەكان، و ڕاکێشانی وەبەرهێنان بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی گەشتیاری ئومێدبەخش بە تێکەڵکردنی هەوڵەکانی کەرتی تایبەتی عێراق لەگەڵ پلانەکانی حکومەتی عێراق بۆ پەرەپێدانی واقیعی گەشتیاری، ئەمەش وایکردووە عێراق، کە پڕە لە پێكهاتەی گەشتیاری وئایینی و شوێنەواری وسروشتی، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی گەشتیاری بۆ هەموو جەمسەرەکانی جیهان .







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)












