close
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی - لقی ئیمارات  پەیوەندی بە لیستی ئەو بانکانەوە کرد، کە لەلایەن وەزارەتی زەوی دوبەی پەسەندکراون

  • 11 Dec 2024

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی - لقی ئیمارات پەیوەندی بە لیستی ئەو بانکانەوە کرد، کە لەلایەن وەزارەتی زەوی دوبەی پەسەندکراون

    بەخۆشحالییەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی - لقی ئیمارات بەشداری لە لیستی ئەو بانکانەدا کردووە کە لەلایەن وەزارەتی زەوی دوبەی پەسەندکراون، دوای واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی دانانی وەکو ئەمینداری ئەژمێری خانووبەرە بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدانی خانووبەرە لە ئیماراتەکەدا.

     ئەم واژۆکردنە بە ئامادەبوونی( د.زیاد خەڵەف عەبد )سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و ئەندازیار (مەروان بن غلیتە) بەڕێوەبەری گشتی بەشی زەوی دوبەی ئەنجامدرا.

    د.زیاد خەڵەف عەبد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکەکە، دووپاتی کردەوە کە ئەم هاوبەشییە نوێنەرایەتی بازدانێکی چۆنایەتی دەکات لە پاڵپشتیکردنی کەرتی خانووبەرە و بەردەوامکردنی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی، وهاوتەریبە لەگەڵ کارنامەی ئابووری D33ی دوبەی، بە دابینکردنی چارەسەری داهێنەرانەى بانکی، و بەرزکردنەوەی هاوکاری ئابووری لە نێوان بازاڕەکانی عێراق و ئیمارات .

    وەزارەتی زەوی دوبەی لە ڕێگەی ئەم ڕێکەوتنە ستراتیژییەوە، کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی شەفافیەت وپاراستنی مافەکانی وەبەرهێنەران، کە بەشدارە لە بەردەوامیی کەرتی خانووبەرە و سەرنجڕاکێشيی وەبەرهێنان لە دوبەی.

     بانکی_گەشەپێدانی_نێودەوڵەتی