کردنەوەی لقی دوبەی
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی عێراق یەکەم لقی خۆی لە دوبەی کردەوە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بانکی ناوەندی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەمەش بووە یەکەم بانکی ئەهلی عێراقی کە لە ئیمارات دەست بە کارەکانی بکات بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ و پێشکەوتن واقیعی ئابووری و بڕگەیەکی دیاریکراو لە پرۆسەی هاوبەشیکردن لە کەرتە داراییەکان، بانکی لە نێوان عێراق و ئیمارات، بەرەوپێشبردنی گەشەکردن، هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش، و پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی عێراق
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دکتۆر زیاد خەڵەف عەبد ڕایگەیاند، بانکەکە گرنگی بە پاڵپشتیکردنی کۆمپانیا ئیماراتیەکان دەدات کە بەنیازن وەبەرهێنان و کار لە عێراق بکەن، هەروەها دابینکردنی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، لقی بانکەکە لە… ئیمارات کۆمپانیاکان دەکاتە ئامانج نەک تاکەکان.
هەر بەم بۆنەیەوە مەراسیمێکی گەورە بە شایستەی ئەم بۆنەیە بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، یاریدەدەری وەزیری ئابووری ئیمارات، ژووری بازرگانی دوبەی، یەکێتی بانکە عەرەبییەکان، باڵیۆزی وڵاتان باوەڕپێکراو لە دەوڵەت و باڵیۆزخانەی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە بازرگان و وەبەرهێنەران.