-
-
29 Aug 2024
د. زیاد خلف: ئیمارات وێستگەیەکی گرنگە بۆ هەمو بزینسمانێك
د. زیاد خەڵەف عەبد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و سەرۆکی گروپی زیاد خەلەف هۆڵدینگ لە ئەبوزەبی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی بانکە عەرەبییەکان جەختی لەوە کردەوە کە ئیمارات توانیویەتی دەستەکەوت بەدەست بهێنێت گەشەپێدانی بەردەوام و هاوسەنگ بوون لەگەڵ نوێترین پێشهاتەکان کە جیهان شاهیدییەتی، لەوانەش شۆڕشی زیرەکی دەستکرد.
زیاد خەلەف ستایشی ئەو سیاسەتە ئابورییانەی کرد کە ئیمارات گرتویەتیەبەر، کە قەبارەی بازرگانی دەرەکی نانەوتی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 دوو هێندە کرد و گەیشتە ژمارەیەکی پێوانەیی، کە بڕی 1.4 ترلیۆن درهەمی تێپەڕاند بە گەشەی 25%، هەروەها قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بە ڕێژەی 41% زیادی کردووە، لەو ماوەیەدا هەناردەی غەیرە نەوتی ئیماراتی وەرگرتووە کە یەکسانە بە نزیکەی 4 هێندەی ئەو نەوتەی کە لە ماوەی هاوتای ساڵی 2023دا وەریگرتووە.
هێمای بۆ ئەوەش کرد، گروپی زیاد خەلەف هۆڵدینگ کە 22 کۆمپانیا لەخۆدەگرێت، بەشدارە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وەبەرهێنان لە نێوان ئیمارات و عێراق، هەروەها ئاسانکاری بۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەپێدانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا دەکات، لەوانە وەبەرهێنان، دارایی، پیشەسازی ، بازرگانی، خانووبەرە، و پارەدانی ئەلیکترۆنی.







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)











