close
    • التعاون المشترك بين صندوق النقد العربي ومصرف التنمية الدولي للاستثمار والتمويل هاوکاری هاوبەش  لەنێوان سندوقی دراوی عەرەبی و  بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن
    • التعاون المشترك بين صندوق النقد العربي ومصرف التنمية الدولي للاستثمار والتمويل هاوکاری هاوبەش  لەنێوان سندوقی دراوی عەرەبی و  بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن
  • 01 Jan 2019

    التعاون المشترك بين صندوق النقد العربي ومصرف التنمية الدولي للاستثمار والتمويل هاوکاری هاوبەش لەنێوان سندوقی دراوی عەرەبی و بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن

    بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سندوقی دراوی عەرەبی پێشوازییان لە د.عبدالرحمان الحمیدی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یەکێتی کرد لە بانکە عەرەبییەکان، نوێنەری بانکە عێراقییەکان، زیاد خەڵەف عەبد، و تاوتوێی ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەشیان کرد، بە تایبەتی پاڵپشتیکردنی سندوقی دراوی عەرەبی بۆ کەرتی بانکی عێراق. هەروەها هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی هاوکاری سەبارەت بە بەرنامەی کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە عێراق کرد، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە لایەن بانکی نێودەوڵەتیی گەشەپێدان لەگەڵ کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی (IFC) لەم دواییانەدا.



    جێگای سەرنجە کە ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە پێشتر ئاماژەمان پێدا لە نێوان هەردوولادا یارمەتیدەر دەبێت بۆ بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە ئاستی ناوخۆدا و پاڵپشتی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت. هەروەها ئەم هاوکارییە ئامانجیەتی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییەکانی وەک قەرز، دارایی بازرگانی و جۆرەکانی تری دارایی بۆ کڕیارانی بانکی ئاسان بکات، کە یارمەتیدەر دەبێت لە دروستکردنی هەلی کار و بەشدارییەکی کاریگەرانە لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری کۆمەڵایەتیدا.



    هەروەها ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزاری و دارایی بۆ کەرتی تایبەتە بەشێوەیەک کە پاڵپشتی ئابووری عێراق بکات و خزمەتگوزارییە داراییەکان فراوان بکات و بەشداری بکات لە بوژاندنەوەی کارەکانی دارایی بازرگانی، ئەمە جگە لەوەی وێنەیەکی ڕاستەقینە لە واقیعی دامەزراوە بانکییەکان لە… عێراق و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە.



    شایەنی باسە لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا وەبەرهێنانەکانی کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی کۆمپانیای دارایی نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری وەبەرهێنانی لە عێراقدا کردووە، ئەم بڕە پارەیە وەبەرهێنانی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەخۆدەگرێت، هەروەها پۆرتفۆلیۆی پڕۆژەی IFCی ئێستا نزیکەی 330 دۆلارە ملیۆن.