• تایبەتمەندیەتییەکانی نیشتەجێکردنی مووچە لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB)

      خزمەتگوزارییە گشتییەکان:

      • کردنەوەی هەژمار بێ بەرامبەرە.
      • سیستمی پاراستنی پێشکەوتوو بۆ کارتەکان (3D Secure).
      • خزمەتگوزاری نامەی کورت (SMS) لە کاتی ڕاکێشان و سپاردنی پارەدا بێ بەرامبەرە.
      • خزمەتگوزارییە بانکییە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەوە بێ بەرامبەرە.
      • کەشفی حیساب بێ بەرامبەرە.
      • کاتی دابەشکردنی مووچە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا و لە هەمان ڕۆژدا دەبێت دوای گەیشتنی ئاگادارینامە لە وەزارەتەوە.
      • لقی بانکەکە لە تەواوی عێراقدا بڵاوبوونەتەوە.
      • ژمارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) زیاتر لە ٤٠٠ ئامێرە.
      • کردنەوەی هەژماری سپاردەی وەبەرهێنان و نەگۆڕ.
    • تایبەتمەندیەتییەکانی نیشتەجێکردنی مووچە لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB)
    • ئەو قەرزانەی لەلایەن بانکی گەشەپێدانەوە پێشەککەش دەکرێن:

      قەرزی ناوازە:

      • قەرزی ناوازە لە ٥ ملیۆن تا ٣٠ ملیۆن دینار بەبێ کەفیل .
      • قەرزی ناوازە لە ٣١ ملیۆن تا ٦٠ ملیۆن دینار بە کەفیل.
      • دانەوەی قەرزەکە لەسەرخۆیە و بۆ ماوەی ٧ ساڵە، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی زیاتر لە کاتی پێشکەشکردندا کە ئەمانەن:

       (خێرا ڕاییکردنی مامەڵەکان / پێشکەشکردنی ڕاوێژی دارایی بەخۆڕایی بۆ فەرمانبەران لە کاتی پێشکەشکردندا / ڕێکارەکان سادە و ئاسانن).

       

      ٣ یان ٦ هێندەی مووچە:

      • توانای فەرمانبەران بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لەسەر کارتەکانی ڤیزا کرێدیت (Visa Credit Cards) کە بڕی ٣ یان ٦ هێندەی مووچەکەی تێدایە.
      • شێوازی گەڕاندنەوەی پارەکە (دانەوەی قەرزەکە) لەسەرخۆو ئاسانە، بە جۆرێک مانگانە تەنها ١٠٪ لەو بڕە پارەیەی لە کارتەکە بەکارهێنراوە دەگەڕێنرێتەوە.
      • گەڕاندنەوەی تەواوی بڕی پارەکە بە ڕێژەی ١٠٠٪ بەپێی ئارەزوو و خواستی کڕیار بەردەستە.
    • ئەو قەرزانەی  لەلایەن بانکی گەشەپێدانەوە پێشەککەش دەکرێن: