بەرهەمی قەرزی نایاب  مەرجو ئەحکامی قەرز

تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە:

 

  • پێویستە قەرزوەرگر فەرمانبەرێکی حکومی بێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەتەکان، وە پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی گرێبەست ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەگەر لە حاڵەتێکدا کەفیلێکی هەبێت کە فەرمانبەری میلاکی هەمیشەیی بێت.
  • ماوەی خزمەت نابێت لە یەک ساڵ کەمتر بێت – و سەیری حاڵەتە ناوازەکان (ئیستیسنائییەکان) دەکرێت بۆ ئەو ماوەی خزمەتانەی کە کەمترن لە ساڵێک، بە مەرجی هەبوونی کەفیل.
  •  بەدیجیتاڵکردنی مووچە  لەسەر بانکی نێودەوڵەتی گەشەپێدان .
  • پێویستە تەمەنی قەرزوەرگر لە ٦٠ ساڵ تێنەپەڕێت لە کۆتایی ماوەی قەرزەکەدا.
  • پێویستە مووچەی تەواوی (صافی) قەرزوەرگر دوو هێندەی بڕی قیستە مانگانەکان بێت (پابەندییە مانگانەکان بریتین لە قیستی قەرزەکان و کارتەکان) بە جۆرێک کە ڕێژەی باری قەرز لە ٥٠٪ی مووچەی قەرزوەرگر تێپەڕ نەکات.
  • هاتنی (داخڵبوونی) مووچە بۆ سەر هەژماری کڕیار لە بانکەکەدا پێش جێبەجێکردنی مامەڵەکە –بەلایەنی کەم بۆ ماوەی یەک مانگ، هەروەها دەبێت کەشف حیسابێکی بانکی پێشوو پێشکەش بە بانکەکە بکرێت کە گەیشتنی مووچە بۆ ماوەی ٣ مانگ نیشان بدات.

 

بەڵگەنامە فەرمییەکانی تایبەت بە قەرزوەرگر

  • کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو
  • پاسپۆرت
  • کارتی نیشتەجێبوون یان پشتگیری نیشتەجێبوون
  • نووسراوی بەردەوامیی خزمەت لە حاڵەتی گواستنەوەی یەکەم مووچەدا
  • نووسراوی بەڵێننامە کە لەلایەن شوێنی کارەوە دەرچووبێت و ناونیشانی وەزیفی، ماوەی خزمەت، مووچەی بنەڕەتی (ئیسمی) و مووچەی تەواوی (سافی) تێدا بێت، و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان واژۆ کرابێت، لەگەڵ هاوپێچکردنی ناسنامەی پیشەیی (ناسنامەی فەرمانگە).
  • هەمان ئەو داواکاری و بەڵگەنامانەی لە قەرزوەرگر داوا دەکرێن، لە کەفیلیش داوا دەکرێن