دکتۆر زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە (IDB) و یەکێکە لە دامەزرێنەرە سەرەکییەکانی بانکەکە.
لە ماوەی کەمتر لە دە ساڵدا لە کاتی دامەزراندنییەوە، توانیویەتی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە بانکێکی نوێوە بگۆڕێت بۆ یەکێک لە پێشەنگترین بانکەکان لە عێراق و ناوچەکەدا.
لە کاتی وەرگرتنی سەرۆکایەتی بانکەکە لە ساڵی ٢٠١٥دا، ئەم قۆناغە بە "قۆناغی زێڕین" ناسرا، کە تێیدا تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بانکی پێشکەش کرد، و هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەنی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە گەورەکان لە بوارەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا دامەزراند، وەک کۆمپانیاکانی "ڤیزا" و "ماستەرکارد" .
دیارترین دەستکەوتەکانی لە ڕێبەرایەتیکردنی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیدا لە ڕێگەی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە بەدیاردەکەوێت کە پشتیان بە ستراتیژیی داهێنەرانە بەستووە، وەک گەشەپێدانی بەرهەمە بانکییەکان وبەستنی هاوبەشیی ستراتیژی وە ئەم سەرکەوتنانە تەنها لە بازاڕی عێراقدا قەتیس نەبوون، بەڵکو درێژبوونەوە بۆ بازاڕە هەرێمی و جیهانییەکان.
لەژێر ڕێبەرایەتی دانایانەی ئەودا، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گۆڕانکارییەکی ناوازەی بەخۆوە بینی، بەجۆرێک ژێرخانی دارایی باشتر کرد و پشتگیری لە داهێنانەکان کرد بۆ فراوانکردنی مەودای کارەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، کە ئەنجامەکەی بە کردنەوەی یەکەم لقی بانکەکە لە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوودا تاجی پێبەخشرا، بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم بانکی کەرتی تایبەتی عێراقی کە لە دەوڵەتی ئیماراتدا ئامادەیی هەبێت.
هەروەها دکتۆر زیاد خەلەف (ZK Holding ) ی، دامەزراند و سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی ئەم کۆمپانیا خێزانییە بۆ چیرۆکێکی سەرکەوتنی جیهانی، کە پایتەختی ئیمارات (ئەبو زەبی) کردووە بە بارەگای سەرەکی خۆی، ئەم کۆمەڵەیە لەژێر چەتری سەرەکیی خۆیدا چەندین کۆمپانیای خوشک لەخۆدەگرێت کە تەمەنی ڕەگ و داکوتان و شارەزاییان بۆ چەندین دەیەی ڕابردوو درێژ دەبێتەوە.
دکتۆر زیاد خەلەف ئەم پۆست و ئەندامێتییە نێودەوڵەتییانە دەگێڕێت:
- جێگری سەرۆکی یەکێتیی بانکەکانی عەرەبی.
- ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی یەکێتیی نێودەوڵەتیی بانکدارانی عەرەب.
- ئەندامی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنیڤ.
- ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو (ICC).
- ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی ئەکادیمیای عەرەبی بۆ زانستە کارگێڕی و دارایی و بانکییەکان.
ئەو هەڵگری ئەم بڕوانامانەیە:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی تەکنەلۆجی لە بەغدا.
- بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە زانستە داراییەکان لە زانکۆی نێودەوڵەتی لە لەندەن.