بەرهەمی قەرزی دارایی وزەی نوێبووەوە
-
ماوەی پێشاندانی ڕەزامەندی قەرز
ئەم قەرزانە دەکەونە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی لێژنەی بچووکی قەرزدان (اللجنة الائتمانية الصغرى)، و پێشنیاری ئەمانەی خوارەوە دەکەین:
• سەرجەم ئەو قەرزانەی کە دەکەونە ناو مەرجەکانی بەرهەمەکە و بنمیچی (سەقفی) (30) ملیۆن دیناری عێراقیین و هیچ بەدەرکردنێکیان (استثناء) تێدا نییە، داواکارییەکان تێپەڕ دەکرێن تەنها دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەری بەشی پێداچوونەوەی قەرز و بەڕێوەبەری بەشی جێبەجێکردنی قەرز، ئەمەش بە مەرجێک هیچ بەدەرکردنێک لە مەرجەکانی بەرهەمەکەدا نەبێت، وە ئەنجامی بەدواداچوونی زانیاریی قەرزەکە (الاستعلام الائتماني) هیچ مەترسییەکی بانکی یان دواکەوتنی شایستە داراییەکانی پێشووی تێدا نەبێت.
• ئەو بڕەی کە لە (30) ملیۆن دیناری عێراقی زیاترە، یان بەدەرکردنی تێدایە، یان ئەنجامەکانی بەدواداچوونی زانیاریی قەرزەکەی مەترسی بانکی و دواکەوتنی پێشووی تێدایە، دەخرێتە بەردەم لێژنەی بچووکی قەرزدان بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر قەرزەکە. -
کۆمپانیا پەسەندکراوەکان
پشت بەو لیستانە دەبەسرێت کە لە بانکی ناوەندیی عێراقییەوە هاتوون سەبارەت بە کۆمپانیا پەسەندکراوەکان، وە لە حاڵەتی هاتنە ناوەوەی کۆمپانیای نوێ بۆ ناو بازاڕ، داوا لە کۆمپانیاکان دەکرێت کە نووسراوێکمان پێشکەش بکەن لە بانکی ناوەندیی عێراقییەوە کە پشتڕاستی پەسەندکردنیان بکاتەوە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەدا (المبادرة)، بە مەرجێک ئەمە کاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەر پابەندبوونی بانک بە دەستپێشخەرییەکەوە.







عێراق
ئیمارات(یرنشینەکەان)










